ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا نزیک بوەتەوە لە نیکۆ ویلیامس

Yariga App

یاریگا-

دوای ئاستە بەرزەکەی لە یۆرۆی 2024, هەموو چاوەکان لەسەر ئەستێرەی لاوی ئیسپانی نیکۆ ویلیامسە، نزیکترین یانەش لەو یاریزانە بارسێلۆنایە.

جێرارد رۆمێرۆ رۆژنامەنوسی نزیک لە یانە کەتەلۆنییەکە لە هەواڵێکی بەپەلەیدا کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان دیکۆ و نیکۆ ویلیامسی ئاشکراکرد.

رۆمێرۆ رایگەیاند، بە درێژایی ئەمڕۆ دیکۆ بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری کارەکانی نیکۆ ویلیامس لە کۆبونەوەدا بووە، ئەگەرچی هیچ شتێک بەفەرمی یەکلا نەبوەتەوە، بەڵام ئاماژەکان باس لە نزیک بوونەوەی یاریزانەکە لە بارسێلۆناوە دەکات.

نیکۆ ویلیامس لە یۆرۆ دوو گۆڵی کرد و گۆڵێکی دروست کرد، گرنگترین گۆڵیشی بەرامبەر ئینگلتەرا بوو لە یاری کۆتاییدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button