یاریگا –
نور سه‌بڕی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایده‌گه‌نێت، خۆم بۆ هیچ پۆستێك به‌ربژێر ناكه‌م بۆ داهاتووش بیری لێده‌كه‌مه‌وه، بەگوێرەی دۆخ بڕیار ده‌ده‌م.
نوڕ سه‌بڕی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، لە راستیدا، لام باشترە خۆم بۆ هیچ پۆستێکی وەرزشی بەربژێر نەکەم، بە تایبەت لەم کاتەدا، چونکە دۆخەکە گونجاو نییە و کەشەکە ئاسایی نییە، تاوەکو بتوانم خۆم بەربژێر بکەم، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا، بەگوێرەی دۆخ بڕیار بدەین، بەتایبەت ئەگەر پۆستێک پێویستی بە من بێت، خۆم هەڵدەبژێرم.
نوڕ له باره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ كاساس و گه‌یشتنی به قۆناخی كۆتایی پاڵاوتنی مۆندیال گوتی، پێم وایە هەڵبژاردەی عێراق بە دۆخێکی زۆر باش تێدەپەڕێت، بە تایبەت لەگەڵ ئەم راهێنەرە، جامی ئاسیا تێکەڵەیەکی گرنگی هێنایە کایەوە، هەروەها یاریزانی باشی پیشانداین، دۆخەکە گونجاوە، سیستمی ئێستای گەیشتن بە مۆندیال، لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی عێراق، پێم وایە هەڵبژاردەی عێراق دەتوانێت بگاتە مۆندیال.
گۆڵپارێزه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌باره‌ی باشترین یاریزانه‌كانی ئێستای هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ڵێت، زۆربەی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه باشن، بەڵام یەکێک لە یاریزانە گرنگەکان، زیدان ئیقباله، هەروەها یوسف ئەمین و عەلی جاسم و ئەیمەن حوسێن یاریزانی تایبەت و پێشکەوتوون، یاریزانی دیکەی زۆر باش هەن، به تایبه‌ت له هێلی به‌رگری حوسێن عەلی، بەرگریکارێکی تایبەتە.
نوڕ سه‌بڕی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌ستكه‌وتێكی مێژووی تۆماركرد، كاتێك له ساڵی 2007 نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیایان به‌ده‌ستهێنا و پێشتر بۆ یانه‌كانی زه‌ورا، ته‌له‌به، جه‌وییه، زاخۆ، دهۆك، نه‌جه‌ف، نه‌فت، شوڕته، میینا یاریی كردووه.