ئه‌ڵمانیا

هاندەرانی بایرن بۆ رێگری کردن لە رۆیشتنی ئەستێرەیەکیان واژۆ کۆ دەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بۆ رێگری کردن لە رۆیشتنی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکە، هەڵمەتی کۆ کردنەوەی واژۆیان راگەیاند و تاوەکوو ئێستا نزیکەی 65 هەزار واژۆیان کۆ کردووەتەوە.

دانانی ماتیس دی لیخت لەسەر کورسی یەدەک لە یۆرۆی 2024دا وایکردووە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە خواستی بایرن بۆ دانانی ئەم بەرگریکارە هۆڵەندییە لە لیستی فرۆشتنەکان زیادی کردووە.

جگە لەم دەنگۆیانە باس لەوە دەکرێت کە مانچێستەر یونایتد سەرسامی تواناکانی دی لیختە چونکە ئێریک تێنهاخ هاندەری گەورەی شێوازی یاریکردنی ئەم بەرگریکارەیە.

تەنانەت دەگوترێت بەهۆی ئەوەی دی لیخت لە بارودۆخی خۆی بایرن میونشن ناڕازییە، ئارەزووی ئەوە دەکات پەیوەندی بە یونایتدەوە بکات و لەژێر سەرپەرشتی تێن هاخ یاری بکات، بەڵام بایرن میونشن ئامادە نییە بە کەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو بەرگریکارە ببێت.

لە ئەگەری وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بایرن ئامادەیە دی لیخت بفرۆشێت بەڵام هاندەران سەبارەت بەم بابەتە ناڕازین. یاریزانە هۆڵەندییەکە ئەوەندە لای هاندەران خۆشەویستە، کە هەڵمەتی کۆ کردنەوەی واژۆ بۆ مانەوەی بەرگریکارەکەیان راگەیاندووە بۆ ئەوەی رێگری لە فرۆشتنی یاریزانە هۆڵەندییەکە بکەن.

کۆکردنەوەی واژۆکان هەفتەی رابردوو دەستیپێکردووە و تا ئێستا گەیشتووەتە نزیکەی 65 هەزار واژۆ، بۆ ئەوەی دەربکەوێت هەڵوێستی هاندەران لەسەر ئەو بابەتە جدییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button