ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێپ گواردیۆلا ماڵئاوایی دەکات

گاردیان زانیاری ورد لەسەر چارەنووسی گواردیۆلا بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە کۆتایی ئەمساڵ بڕیاری مانەوە یاخود دەست لەکارکێشانەوە لە مانچێستەر سیتی دەدات.

رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، ساڵی داهاتوو گرێبەستی پێپ گواردیۆلا لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەردەچێت و پێشبینی دەکرێت، لە نێوان دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی ئەمساڵ و فێبرایەر/شوباتی ساڵی داهاتوو بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی خۆی لە مان سیتی بدات.

کاروانی گواردیۆلا لە ساڵی 2016 لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەستپێکرد و پێناچێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە. رۆژنامەی گاردیان لە سەرچاوەی نزیک لە پێپ گواردیۆلا زانیویەتی، ئەستەمە گواردیۆلا کاروانەکەی لە مان سیتی درێژبکاتەوە.

خەلدوون موبارەک، سەرۆکی یانە ئینگلیزییەکە هەموو هەوڵێک بۆ هێشتنەوەی گواردیۆلا لە یانەکە دەدات. گواردیۆلا لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 بۆ یەکەمجار گرێبەستەکەی نوێکردەوە، دواتر لە ساڵی 2021 جارێکی دیکە نوێیکردەوە، دواجاریش لە دوای کۆتاییهاتنی وەرزی 2022-2023 تاوەکو ساڵی 2025 نوێیکردەوە.

بازنە نزیکەکەی دەوری گواردیۆلا پێیان وایە، پێپ بڕیاریداوە لە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی، واز لە راهێنەرایەتی مان سیتی بهێنێت.

گواردیۆلا شەش پرێمەرلیگ، دوو جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، چوار جامی خول، چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا و مۆندیالی یانەکانی لەگەڵ سیتیزنز بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button