ئیسپانیا

“تسونامی دیمۆکراسی” هەڕەشەی دواخستنی کلاسیکۆ دواخراوەکە دەکات!

یاریگا- جارێکیتر دەنگوباسی دواخستنی یەکەمین کلاسیکۆی ئەم وەرزەی ئیسپانیا هاتە بیستن.

بە پێی خشتەی ئاسایی یارییەکانی خولی ئیسپانیی، هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید یەکەمین ڕووبەڕوو بوونەوەی خۆیان لە 26ی ئۆکتۆبەر دەبوو ئەنجام بدابایە، بەڵام بەهۆی خۆپیشاندان و ناسەقامگیری شەقامی سیاسی کەتەلۆنیا، دواخرا بۆ 18ی دیسەمبەر. لە ئێستادا گروپێکی جوداخوازی هەرێمەکە بە ناوی “تسونامی دیمۆکراسی” هەڕەشەی ئەوە دەکەن دیسانەوە خۆپیشاندانەکان لە هەمان بەرواری یارییەکەدا دەست پێبکەنەوە، بەوەی پێیان وایە ئازادیی و مافەکانی کەتەلۆنیا لە پێش هەموو شتێکیترەوە دێن، ڕاشیان گەیاندووە; ئەو ڕۆژە هەموان پێکەوە کلاسیکۆی سەرتاپاگیری ئەنجام دەدەن.

هێشتا یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و لایەنی پەیوەندیدار بە وەرزشەکەوە، هیچ وەڵامێکی فەرمییان لێ نەبیستراوە سەبارەت بەم پێشهاتە نوێیە بە دواخستن یاخود بەڕێوەچوونی ئەو یارییە.

تا پێش بردبەوەی ڕیاڵ لە ئالاڤێس، هەردوو یانە خاڵەکانیان وەکوو یەک بوو، بارسا کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەبێتە میوانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، بە جیاوازیی گۆڵ پێشەنگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button