دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئارسیناڵ داوای زۆرترین یاریزان دەکات و ئیسپانییەکان بێدەنگن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گفتوگۆکانی لەگەڵ نوێنەری بەرگریکارێکی کریستال پاڵاس دەستپێکردووە، ئادام وارتن دەیەوێت لە سێلهێرست پارک بمێنێتەوە و ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا چاوییان لە بەرگریکارێکی ئیسپانییە…

لیڤەرپوول داوای مارک گێی، بەرگریکاری ئینگلتەرا و کریستال پاڵاس دەکات و گفتوگۆکانی لەگەڵ یانە لەندەنییەکە و نوێنەری یاریزانەکە دەستپێکردووە – گیڤ می سپۆرت

جەیکوب کیڤیۆر رەنگە لەم هاوینەدا ئارسیناڵ جێبهێڵێت، چەند یانەیەکی ئیتاڵی داوای دەکەن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

لیڤەرپوول ئامانجی سەرەکی هاوینەی دەستنیشانکردووە و دەیەوێت بە زووترین کات گۆنچالۆ ئیناسیۆ، بەرگریکاری پۆرتوگالی و سپۆڕتینگ لیسبۆن بگوازێتەوە – کۆت ئۆفساید

یوڤێنتوس سوورە لەسەر گواستنەوەی تیون کۆپمێینەرس، یاریزانی ئاتاڵانتا، پێشتر ناوی بە لیڤەرپوول بەسترابووەوە – رودی گالێتی

ئادام وارتن، بەرگریکاری کریستال پاڵاس نایەوێت ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن مانچێستەر سیتی، بایرن میونشن و ریال مەدرید – سەن

ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی تۆمی سێتفۆرد، گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی ئینگلتەرا و ئایاکس رێککەوت – ئاتلێتیک

وۆڵڤز نزیکە لە گواستنەوەی ئانێل ئەحمەدۆزیچ، بەرگریکاری شێفیڵد یونایتد و دەبێتە شوێنگرەوەی ماکس کیڵمان، کە بەم دواییە پەیوەندی بە وێستهام کرد – سەن

ئارسیناڵ و ئاستۆن ڤیلا کێبڕکێیەکی توند لەسەر میکێل مێرینۆ، بەرگریکاری ئیسپانیا و ریال سۆسیداد دەکەن – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

مانچێستەر سیتی لە چەند رۆژی داهاتوودا چارەنووسی جولیان ئالڤارێز یەکلاییدەکاتەوە، پاریس سانجێرمان لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکات، بەڵام مان سیتی دەیەوێت بمێنێتەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button