ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

نهێنی ناونانی لامین یاماڵ به‌و ناوه‌ چیه‌؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکان نهێنی ناونانی لامین یامال ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانه‌ی بارسێلۆنا بەم ناوە ئاشکرا ده‌كه‌ن.

لامین یاماڵ ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ یاریی كۆتایی یۆرۆ بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلتەرا بریاره‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10:00 له‌ به‌رلین رووبه‌رووی یه‌كترببنه‌وه.

یاریزانەکە له‌ یۆرۆ ئاستێكی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کرد، رۆلێكی گرنگی هه‌بوو له‌گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌ی به‌ یاریی كۆتایی یۆرۆ و دوو ئه‌سیست و گۆلێكیشی كردووه‌، خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی لە یاریی پێش کۆتایی به‌رامبه‌ر فەرەنسا بەدەستهێنا.

بەپێی ئەوەی رۆژنامەی ئاس بە پشتبەستن بە رۆژنامەی ئیسپێجۆ پۆبلیکۆ بڵاویکردۆتەوە، پێش لەدایکبوونی لامین یاماڵ، دایک و باوکی له‌ مه‌غریبه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ ئیسپانیا، له‌ ناوچه‌یه‌كی سه‌خت جێماون، لە لایەن دوو کەسەوە هاوکارییان كراوه‌، یەکێکیان ناوی لامین بوو، ئەوی تریش ناوی یاماڵ بوو، ئه‌وان له‌ دۆخێكی سه‌خت بوون، ئه‌و یارمه‌تیدانه‌ بۆ ئه‌وان زۆرگرنگ بووه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ئیسپانیا، بۆیه‌ دایک و باوکی یاریزانەکە بڕیاریاندا منداڵەکەیان بە ناوی ئەوانەوە ناو بنێن بۆ ئەوەی سوپاسیان بکەن بۆ پشتگیریکردنیان.

لامین یاماڵ لە ساڵی 2007 لە شاری بارسێڵۆنا لەدایکبووە، لە تەمەنی پێنج ساڵیدا پەیوەندی بە ئەکادیمیای لاماسیا کردووە، توانی له‌ماوه‌یه‌كی كورت تواناكانی خۆی نیشانبدات و لە سەرەتای وەرزی رابردوو سەرکەوت بۆ تیپی یەکەمی بارسێلۆنا.

یاماڵ بە بچووکترین یاریزان دادەنرێت له‌ خولی ئیسپانیا یاریی كردبێت، هەروەها بچووکترین یاریزانه‌ کە بەشداری لە دروستکردنی گۆڵ بکات كه‌ تەمەنی تەنها 16 ساڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button