نرخی بلیتی یاریی كۆتایی یۆرۆ زۆر به‌رزبۆته‌وه هانده‌رانیش نیگه‌رانن
یاریگا –
دەیان هەزار هاندەر گەشت بۆ پایتەختی ئەڵمانیا دەکەن بۆ ئەوەی هەوڵبدەن بلیتی یاریی كۆتایی دەستەبەر بکەن. لە کاتێکدا نرخی پلیتی فرۆكه و هۆتێلەکانی بەرلین و گواستنەوەكان بەرز دەبێتەوە.
مێدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، یاریی کۆتایی لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی بەرلین بەڕێوەدەچێت کە شوێنی 71 هەزار هانده‌ری هەیە، بەڵام یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆ لایه‌نێكی یاریی كۆتایی، رێژه‌یه‌كی كه‌می پلیتی دیاریكردووه کەمترە له 10 هەزار بلیت نرخی پلیته‌كانیش 95 یۆرۆیه واته 104 دۆلار، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هانده‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و ئینگڵته‌را لێكه‌وته‌وه.
When the timeline is full of England fans purchasing their EURO 2024 final tickets. You love to see it.
Safe travels to everyone heading to Berlin. We’ll have some info for fans out shortly.
Come on England! 🏴 pic.twitter.com/nwY4IcoRMe
— Free Lions (@WeAreFreeLions) July 12, 2024
جگه له دیاریكردنی بلیت بۆ هه‌ردوو فیدراسیۆن كه نرخی كه‌متره له نرخی گشتی، فرۆشتنی پلیته‌كان له رێگه‌ی یوێفاوه لە نێوان 300 بۆ 1000 یۆرۆ بووە، ئێستا پلیته‌كان له یوێفا نه‌ماوه‌و بۆیه هانده‌ران ناچارن بۆ ده‌ستكه‌وتنی بلیتی یاریكۆتایی روو لە بازاڕی رەش دەکەن، نرخەکانیش زۆر به‌رزن لە 1300 یۆرۆوە دەستپێدەکات تاوه‌كو 10 هەزار یۆرۆ.
ئەو هانده‌رانه‌ی ناتوانن بلیت بەدەست بهێنن دەتوانن لە یەکێک لە ناوچەكانی هاندەرانی شارەکەدا سەیری یارییەکە بکەن، یان لە تەنیشت دەروازەی براندنبێرگ کە نزیکەی 30 هەزار هانده‌ر له خۆ ده‌گرێت.
Extra flights laid on for Euros final begin selling out in HOURS with Three Lions fans snapping up seats at £600-a-pop
https://t.co/3oL4WjLAqL— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) July 12, 2024
نرخی گەشتەکانی بەریتانیا بۆ ئه‌ڵمانیا بەرزبووەتەوە، گەشتێک لە لەندەنەوە بۆ بەرلین نزیکەی هەزار یۆرۆی تێده‌چێت، ئه‌مه‌ش به به‌رواورد به‌نرخی كاتێكی ئاسایی زۆر زۆر زیاتره.
“Football was always political and it still is.”
Berlin’s iconic Olympic Stadium will host the #EURO2024 final this Sunday — 92 years after Hitler used the venue as a propaganda tool. pic.twitter.com/ctnNauYSeh
— DW News (@dwnews) July 12, 2024
هه‌ندێك له هانده‌رانیش رێگەی دیكه بۆ گەیشتن بە پایتەختی ئەڵمانیا به‌كارده‌هێنن، ئه‌ویش شەمەندەفەر یان ئۆتۆمبێل، به‌كارده‌هێنن، هه‌ندێك له هانده‌ران شەمەندەفەرەکانی پۆڵەندا و کۆماری چیک بە به‌دیلێکی گونجاو ده‌زانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گه‌شتێكی زۆر بۆ به‌رلین كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی هانده‌رانه، نرخی هوتێله‌كان كه‌متر به‌رزبوونه‌ته‌وه نرخەکان كه‌مێك له رۆژانی ئاسایی بەرزترن، ئێستا ده‌توانرێت بە نزیکەی 250 یۆرۆ ژوورێك به‌ده‌ست بهێنیت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوه‌ی کە بەرلین هێلی شەمەندەفەری ناوچەیی بۆ زۆرێک لە شارە بچووکەکانی ناوچەکە هه‌یه، میترۆ و ترامەکان لە ناوەندی شاری بەرلینەوە دەتوانن لە ماوەی 40 خولەکدا بگەنە یاریگاکە، به‌ڵام له شاره‌كانی دیكه هێله‌كانی گواستنه‌وه خراپ بوون و ئه‌مه‌ش هانده‌رانی نیگه‌ران كردبوو.