مۆلەر له‌باره‌ی وازهێنانی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری كۆتایی ده‌دات
یاریگا –
دوای دۆرانیان له ئیسپانیا و ده‌رچوونیان له یۆرۆی 2024 تۆماس مۆڵه‌ر یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆم ده‌ده‌م.
رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی رایگەیاند، تۆماس مۆلەر، دوای ماڵئاوایی كردنیان لە یۆرۆی 2024 دۆرانیان بەرامبەر ئیسپانیا لە قۆناخی چارەکی کۆتایی، کۆتایی بە كاروانی یاریكردنی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەهێنێت.
According to our information, Thomas Müller (34/under contract with Bayern until 2025) is ending his DFB career. Thus, the 131st international appearance in the 1:2 defeat after extra time in the European Championship quarter-finals against Spain was Müller’s last game for the…
— Christian Falk (@cfbayern) July 10, 2024
رۆژنامەكه بڵاویکردۆته‌وه، تۆماس مۆلەر جارێكی تر ناگه‌رێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ پۆشینی درێسی هەڵبژاردەی ووڵاته‌كه‌ی، كۆتایی به‌كاروانی یاریكردنی ده‌هێنێت و له چه‌ند رۆژ داهاتووش به‌فه‌رمی وازهێنانی خۆی رادهگهنێت.
ئەستێرەی ئەڵمانی تۆماس مۆلەر لە 131 یاری نێودەوڵەتیدا 45 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه، كه 10 گۆڵیان لە مۆندیالدا بوو، لەو ماوەیەدا ئەفسانەی یانە باڤاریایەکە نازناوی مۆندیالی 2014ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی مۆندیالی 2010، هه‌روه‌ها گه‌یشته قۆناخی پێش کۆتایی یۆرۆی 2012 و 2016.
تۆماس مۆلەر، دوای یارییه‌كه‌ی ئیسپانیا گوتی، تا رادەیەکی زۆر ئەمە دوا یاریی نێوده‌وڵه‌تیم بوو به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا