به‌هۆی مێسی کۆپا ئەمریکا ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار ده‌كات
یاریگا –
یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نیتن و ئیكوادۆر له قۆناخی هه‌شتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌هۆی زۆری بینه‌ره‌وه ریكۆرێكی مێژووی تۆماركرد.
کەناڵی فۆکس سپۆرت رایگەیاند، بردنەوەی ئەرجەنتین بە لێدانی يه‌كلاكه‌ره‌وه بەرامبەر ئیکوادۆر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا ریكۆردێكی پێوانەیی بینەری بەدەستهێنا، کە یه‌ك ملیۆن 870 هه‌زار كه‌س لە کەناڵی فۆکس سپۆرت بینه‌ری بوون.
بردنەوەی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین ئەنجامی 4-2 به‌لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه، لە کەناڵی فۆكسی ئەمریکی بە زمانی ئینگلیزی په‌خشكراو، زۆرترین بینەری یاریی چارەکی کۆتایی لە کۆپا ئەمریکا هه‌بوو.
فۆکس سپۆرت رایگەیاندووە، بینەرانمان بە رێژەی 482% بە بەراورد بە تێکڕای یارییەکانی هەمان قۆناخی پاڵەوانێتییەکە لە وه‌شانی 2021 و بە رێژەی 57%بە بەراورد بە ساڵی 2016 زیادیکردووە
ئەرجەنتین بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی چاوەڕێی به‌ده‌ستهێنانی 16مین نازناوی کۆپا ئەمریکا ده‌كات، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌ممه لە یەکەم یاری پێش کۆتایی، لە ئیست رزەرفۆرد لە ویلایەتی نیوجرسی رووبەڕووی هه‌ڵبژارده‌ی کەنەدا دەبێتەوە.
یاری کۆتایی كۆپا ئه‌مه‌ریكا یەکشەممەی داهاتوو لە شاری میامی گاردنز لە ویلایەتی فلۆریدا ده‌كرێت.