بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقکوردستان

تایبەت بە یاریگا؛ ئەرکان مەنسوڕ بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق دەچێتە ریزەکانی یانەی دهۆک

بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی واژۆ کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەرکان مەنسوڕ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆک واژۆ کردووە و وەرزی داهاتوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەرکان مەنسوڕ یاریزانی یانەی ئاکرێ کە وەرزی رابردوو بە باشترین یاریزانی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا و لەگەڵ یانەکەی بۆیەکەمجار لە مێژوودا نازناوی خولەکەیان بەدەستهێنا، بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی دهۆک واژۆ کردووە و وەرزی داهاتوو بۆیەکەمجار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.

ئەرکان مەنسوڕ کە لەلایەن تۆڕی وەرزشی یاریگا بە باشترین یاریزانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، بە مووچەی مانگانەی سێ ملیۆن دینار پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی دهۆک دەکات وەرزی داهاتوو یەکەم ئەزموونی لە خولی عێراقی تاقی دەکاتەوە، کە پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەی زاخۆش لەسەر هێڵ بوو دەیویست ئەو یاریزانە بۆ خولی ئەستێرەکانی عێراق بباتە ریزەکانی.

ئەرکان مەنسوڕ وەرزی رابردوو لە خولی نایابی کوردستان لەگەڵ یانەی ئاکرێ بووە پاڵەوان، لە 29 یاریی خولەکە 7 گۆڵ و 8 ئەسیستی کرد کە دوو گۆڵی بە پێناڵتی بوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button