راپۆرتی تایبەتکوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا کە ئەم وەرزە لە هەر گەڕێک ئەستێرەی یاریگای لە خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکرد، باشترینەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان دەکات، کە ئاکرێ بۆیەکەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی خولەکە و هەژدەمین وەشانی خولەکە کۆتایی هات.

لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لەکۆی 30 گەڕ و 16 یانە 503 گۆڵ لە 240 یاری تۆمارکران، واتە 2.09 گۆڵ لە هەر یارییەک تۆمارکران، کە دانا کامەران (پێشمەرگەی هەولێر) و یادگار ئیبراهیم (سەیدسادق) بە تۆمارکردنی 18 گۆڵ بە هاوبەشی بوونە خولەکە، حوسێن ئیبراهیم (سۆران) و موئەیەد سەفا (شێروانە) بە 9 ئەسیست بوونە باشترین گۆڵدروستکاری خولەکە.

باشترین راهێنەر: هەژار سابیر (ئاکرێ)

باشترین یاریزان: ئەرکان مەنسوڕ (ئاکرێ)

باشترین یاریزانی ژێر 21ـی ساڵان: موئەیەد سەفا (شێروانە)

باشترین گۆڵپارێز: دلێر حاتەم (هەندرێن)

باشترین هاندەر: هاندەرانی ئاکرێ

باشترین پێکهاتەی خولی نایابی کوردستان 2023/2024

باشترین پێکهاتەی خولی نایابی کوردستان
2023/2024

باشترین پێکهاتەی خولی نایابی کوردستان (2023/2024)

گۆڵپارێز: دلێر حاتەم (هەندرێن)

بەرگری: ئەحمەد فەڵاح (شێروانە) – کاردۆست عەلی (رانیە)، مەحموود شاکر (چوارقوڕنە)، شڤان جەمیل(زاخۆ)

ناوەڕاست: بیلال ساڵح (برایەتی) – رێکار هاشم (پێشمەرگەی هەولێر) – ئەرکان مەنسوڕ (ئاکرێ)

هێرشبەر: رێزدار وەلی (سۆران) – دانا کامەران (پێشمەرگەی هەولێر) – یادگار ئیبراهیم (سەیدسادق)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button