یاریگا –
شوڕتە بە بردنەوەی لە دهۆک و سوودوەرگرتن لە یەکسانبوونی قوە جەوییە بەفەرمی بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە گەڕی سی و حەفتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، شورتە لە یاریگای شەعب لە بەغدا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە دهۆکی میوانی بردەوە و قوە جەوییەی رکابەریشی لە دەرەوەی یاریگای خۆی 1-1 لەگەڵ قاسم یەکسان بوو.
شوڕتە بەم بردنەوەیەی لە پێشەنگی خولی ئەستێرەکانی عێراق بووە خاوەنی 84 خاڵ و جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ قوە جەوییەی رکابەری کردە پێنج خاڵ کە بە کۆکردنەوەی 79 خاڵ لە پلەی دووەمی خولەکە مایەوە.
شوڕتە بۆ سێیەم وەرز لەسەریەک نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراقی بەدەستهێنا کە یەکەم وەرزە لەژێر ناوی خولی ئەستێرەکان بکرێت، لە مێژوودا بووە خاوەنی حەفتەمین نازناو.
شوڕتە لە گەڕی کۆتایی خولەکە رووبەڕووی زەوڕا دەبێتەوە و لە جامی عێراقیش گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی، رۆژی یەکشەممە رووبەڕووی نەفت دەبێتەوە و نازناوێکی دیکەشی لەبەردەم ماوە.