گرنگترینیۆرۆی 2024

داوا ده‌كرێت كه‌سایه‌تیه‌كانی سۆشیاڵ مێدیا له‌ یۆرۆ دوور بخرێنه‌وه‌

پلیتی هانده‌رانی راسته‌قینه‌ ده‌دزن

Yariga App

یاریگا –

په‌یژه‌ی  یاریگاکانی یۆرۆ 2024 بۆ هەموو یارییەکان پرده‌بن له‌ هانده‌ر، بەڵام دەنگی ناره‌زایه‌تی لە ئەڵمانیا بەرزبووته‌وه‌، دەڵێن کەسایەتییە ناودارەکانی سۆشیال میدیا مافی هاندەرانی راستەقینە دەدزن، بەشداریکردنیان لە یارییەکان بەخۆڕاییه‌.

جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئەوروپا، له‌لایه‌ن ئەستێرەکانی سۆشیال میدیا لە سەرانسەری جیهاندا گرنگی زۆری پێده‌درێت و ئاماده‌یی یارییه‌كان ده‌بن، رۆژنامەی تاگێسپیگڵی ئەڵمانی باس لەوە دەکات کە ئەم کەسایەتییە ناودارانە تەنها بینەرن بۆ مەبەستی بازاڕکردن و هاندەرانی راستەقینە لە دەرفەتی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییە بێبەش دەکەن.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، دەنگی نارازی  لە ئەڵمانیا زۆر زیادی كردووه‌، داوای قەدەخەکردنی بەشداریکردنی کەسایەتییە ناودارەکان لە یاریگاکاندا ده‌كه‌ن، پێیان وایە كه‌سایه‌تیه‌كانی سۆشیاڵ مێدیا هاندەرانی راستەقینەیان لە بینینی یارییه‌كان لە یاریگاکان بێبەش کردووە.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لە هەموو یارییەکدا ژمارەیەکی زۆر کورسی ته‌رخانكراوه‌، بەڵام بەداخەوە بۆ هاندەران نییە، بەڵکو بۆ کەسایەتییە ناودارەکانی سۆشیال میدیایە کە بە خۆڕایی بەشداری دەکەن.

لە کۆتاییدا رایگه‌یاندووه‌، یەکێک لە كه‌سایه‌تیه‌ بەناوبانگەکانی سۆشیال میدیا بە ئاشکرا دان بەوەدا دەنێت کە ئارەزووی تۆپی پێ و وەرزشی بەگشتی نییە، بەڵام دوای ئەوەی گرێبەستێکی لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکان واژۆکرد، دەرکەوت کە درێسێکی ئەڵمانی لەبەردایە لە یەکێک لە یارییەکان ئاماده‌بووه‌، ئه‌مه‌ش تەنها بۆ ئەوەی لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام و تیكتۆك پۆستی بکات، لە کاتێکدا هاندەرێكی زۆری راستەقینەی هه‌لبژارده‌كه‌ لە دەرەوەی یاریگاکە بوون چونکە بلیت نەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button