ئاسیاعێراق

فەرمی: جامی کەنداوی داهاتوو لە عێراق بەڕێوە دەچێت

یاریگا- یەکێتی جامی کەنداوی عەرەبی بڕیاری دا کە پاڵەوانێتی چاپی داهاتووی جامەکە لە عێراق بەڕێوە بچێت.

بە دەنگی سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە، بڕیار درا شاری بەسڕە میواندارێتی لە پاڵەوانێتیەکە بکات کە دەکاتە جامی کەنداوی 25.

لە ئێستادا چاپی 24ی پاڵەوانێتیەکە لە قەتەر بەڕێوە دەچێت بە بەشداری وڵاتی میواندار، کوێت، عێراق، سعوودیا، بەحرێن، عومان، یەمەن و ئیمارات.

بۆ جاری دووەمە عێراق میوادارێتی کردنی جامەکە بگرێتە ئەستۆ لەوەتەی ساڵی 1979 کە بە دەستی هێنا.

شێرەکانی ڕافیدەین لە مێژووی خۆیاندا سێ جار جامەکەیان بەرز کردۆتەوە، لە ساڵەکانی 1979, 1984 و 1988.

پاڵەوانێتیەکە لە ساڵی 1970 دەستی پێکردووە و تەنها وڵاتانی کەنداوی عەرەبی تێیدا بەشدارن و دوو ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت. هەڵبژاردەی کوێت بە 10 جار، زۆرترین جار بەدەستی هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button