ئۆڵێمپیادی پاریسعێراق

زێدان ئیقبال بەشداری ئۆڵۆمپیاد ناکات

Yariga App

یاریگا-

چارەنووسی بەشداریکردنی زێدان ئیقبال لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس یەکلابوویەوە.

بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی رێگا پێدانی یانەکەی بۆ  بەشداریکردنی زێدان ئیقبال لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە میدیا عێراقیەکان ، راستەوخۆ رازی شنێشل راهێنەری هەڵبژاردەکە و عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق هاتنە سەرهێل و گوتیان بە خۆشحاڵیەوە چاوەڕوانی ئەم کارە دەکەین دەرگا بۆ زێدان کراوەیە، کەمێک لە مەوبەریش یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی بە فەرمی بڕیاریدا رێگا بە زێدان نەدات لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکات.

زێدان ئیقبال دوای رێگریکردنی یانەکەی بۆ بەشداریکردن لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی:

هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێ و براکانم دەخوازم لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق، هیواداربووم لەگەڵتان بەشداربم بەڵام بەهۆی بارودۆخێکی تایبەتیمەوە ناتوانم لەکاتی ئێستادا پەیوەندیتان پێوەبکەم، بەهیوای سەرکەوتنتان.

هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە ئۆڵۆمپیادی پاریس کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی ئەم مانگە دەستپێبکات لە کۆمەڵەی دووەم لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و ئۆکڕانیا و مەغریب یاری دەکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button