ئاسیاگرنگترین

باوک و برایەک ئەستێرەکەی تۆتنهام تووشی کێشەیەکی گەورە دەکەن

بە تۆمەتی ئازاردانی منداڵێک!

Yariga App

یاریگا –

منداڵێک، باوکی کاپتنی هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و دوو راهێنەری دیکە بە دەستدرێژی جەستەیی و ئازاردان تۆمەتبار دەکات.

سۆن ڤۆنگ جۆنگ، باوکی سۆن هیونگ مینی ئەستێرەی تۆتنهام، دوای ئەوەی کە لەگەڵ دوو راهێنەری دیکە ئازاری جەستەیی منداڵیکیان داوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا.

بەگوێڕەی ئاژانسی هەواڵە کۆرییەکان، تیمێک کە نوێنەرایەتی داواکاری گشتی دەکەن، لە شاری چونچۆن (نزیکەی 75 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی سیئۆل) کە ئەکادیمیای سۆنی لێیە، لێکۆڵینەوەیان لەم سێ کەسەکە کردووە . هەمان سەرچاوە ئاماژەیان بەوەشکردووە، یەکێک لەو دوو راهێنەرەی کە لەلایەن دایک و باوکی قوتابیانی ئەکادێمیاکە تۆمەتبارکراوە، برا گەورەکەی سۆن هیونگ مینی هێرشبەری تۆتنهامە.

سۆن هیۆنگ مین لەگەڵ برایەکەی

دایک و باوکی قووتابییەکە، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە کوڕەکەیان لەکاتی گەڕانەوەی لە کەمپ، برینێکی لەسەر رانی هەیە و ئازاری جەستەیی دراوە، سکاڵایان تۆمار کردووە.

هەروەها منداڵەکە باوکی سۆنی تۆمەتبار کردووە بەوەی بە شێوەیەکی زارەکی بەهۆی ئەو هەڵانەی کە لە کاتی مەشقەکاندا کردوویەتی قسەی نەشیاوی پێگووتووە و راهێنەرێکی دیکەش لەکاتێکدا لە بەشەناوخۆی ئەکادیمیاکەدا بووە، هێرشی کردووەتە سەر. پۆلیسی پارێزگای گەنگون کە ئەکادیمیای سۆنی لێیە، لە مانگی نیساندا دۆسیەکەی رەوانەی داواکاری گشتی کردووە، لە کاتێکدا باوکی کاپتنی کۆریای باشوور بە ئاشکرا هەموو تۆمەتەکانی رەتکردووەتەوە.

ئەم تۆمەتانە چوارشەممەی رابردوو سەریان هەڵدا و سۆن وۆنگ یۆنگ برای سۆن تۆمەتەکانی بە خۆی و راهێنەرەکانی رەتکردەوە و هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە دایک و باوکی قوتابییەکە تۆمەتی درۆیان خستووەتە روو و بنەماڵەی سۆن بە هەموو شێوەیەک ئامادەن هاوکاری یاسا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button