ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرگریکارێکی ئیسپانی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەباتە ریزەکانی

گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ ریال سۆسیداد گەیشتووەتە رێککەوتن، بەرگریکارێکی ئیسپانی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ دەباتە ریزەکانی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ ریال سۆسیداد گەیشتووەتە رێککەوتن، رۆبن لێ نۆرماند بەرگریکاری لاوی ئیسپانی بەرامبەر 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە دەکات، کە ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 40 ملیۆن یۆرۆیە.

رۆمانۆ راشیگەیاندووە، چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نۆرماند لەگەڵ ئاتلێتی گەیشتبووە رێککەوتن و لەسەر بەندە کەسییەکانی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆبن لێ نۆرماند (27 ساڵان) وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ ریال سۆسیداد بەشداریی 43 یاریی کرد کە 29 یاریی لە لالیگا بوو، ئەو بەرگریکارە باسکییە دوو گۆڵی بە درێسی سۆسیداد کرد.

نۆرماند لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداریی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەکات و لە هەر چوار یاریی هەڵبژاردەکەی سەرەکی بووە، کە لە یاریی دوێنێ شەوی لارۆخا بەرامبەر جۆرجیا بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button