ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی بەهیچ شێوەیەک یاریزانێکی ریال مەدریدی ناوێت

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی یاریزانێکی ریال مەدریدی ناوێت و بڕیاری داوە لە یانەکە بەڕێبکرێت و بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە، وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەستێت.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید خیسوس ڤاییخۆی ناوێت و بە یانەکەی راگەیاندووە، وەرزی داهاتوو پشتی پێ نابەستێت، کە تاوەکو هاوینی 2025 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.

ڤاییخۆ کە وەرزی رابردوو بە خواستن یاریی بۆ گرانادا دەکرد، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی ئێستا موڵکی یانەی ریال مەدریدە، بەڵام ئانچێلۆتی ئامادە نییە جێگای ئەو یاریزانە لە تیپەکەی بکاتەوە و بە یانەکەی راگەیاندووە، ڤاییخۆ بەشێک نابێت لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی.

ئانچێلۆتی ئەگەر گرێبەستی لینی یۆرۆ بەرگریکاری لاوی یانەی لیلی فڕەنسیش شکست بهێنێت، ئامادە نییە ڤاییخۆ وەکو بەرگریکاری چوارەمی تیپەکەی بهێڵێتەوە، بڕیاریداوە پشت بە مارڤێل بەرگریکاری ریال مەدرید کاستییا ببەستێت، یان لەکاتی پێویست پشت بە ئۆرێلین چوامێنی ناوەڕاستکاری فڕەنسی تیپەکەی ببەستێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button