ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

کڤاراتسخێلیا بێدەنگی دەشکێنێت، لیڤه‌رپوول ئامادەیە گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات

Yariga App

یاریگا –

كڤاراتسخێلیا له‌ دوای یارییه‌كانی یۆرۆ بڕیار له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌دات و یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش ئاماده‌یه‌ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات.

یۆرۆی 2024 دەستپێکی گواستنەوەی هاوینەی بۆ لیڤەرپوول ئاڵۆز کردووە، ده‌بێت چاوەڕێی ته‌واوبوونی یارییه‌كان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پلانی مێركاتۆی هاوینه‌ ده‌ست پێبكات.

پێگه‌ی میرۆری به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له‌ باره‌ی گواستنه‌وه‌ی كڤاراتسخیلیا په‌یوه‌ندی به‌ ناپۆلی كردووه‌، یانه‌كه‌ش بۆ ده‌ستبه‌رداربوونی داوای  87 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كات.

هه‌روه‌ها پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لیڤه‌رپوول یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌دات، پێشتریش یانه‌كانی ریال مه‌درید و پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵیش ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ ده‌ربڕیوه‌.

جوگێلی بریکار و باوكى کڤاراتسخێلیا ده‌لێت، له‌سه‌ر رۆیشتنی كڤارا قسه‌مان كردووه‌، بەڵام ئێستا چاوەڕێی یۆرۆی 2024ین، دواتر بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ کۆنتی، ناپۆلی پلانی گەورەی هەیە، دڵنیام وەرزی داهاتوو جارێکی تر سەردەکەون بۆ چامپیۆنزلیگ و شەڕ بۆ سکودێتۆ دەکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە کڤاراتسخێلیا دەیەوێت بمێنێتەوە، یاریزانه‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌روات، چونكه‌  لە ماوەی یه‌ك ساڵدا لەگەڵ 4 راهێنەری جیاواز کاردەکات، ئەمە زۆر نیگەرانم دەکات، خۆی بڕیار دەدات، هەرچەندە بۆ من نیگه‌رانیه‌.

گوتیشی، دوای یۆرۆی 2024 كوڕه‌كه‌م بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی دەدات، چونکە بە تەواوی سەرنجی لەسەر یارییەکانی جۆرجیایە، قسە و باسێکی زۆر لەسەر داهاتووی هەیه‌، لیڤەرپوول لەنێو ئەو یانانەدایە ئارەزووی گواستنه‌وه‌ی كڤارای هه‌یه‌.

یاریزانه‌كه‌ش له‌باره‌ی داهاتووی خۆی بێده‌نی شكاند و پێش یاریی ئیسپانیا گوتی، رێز لە ئەنتۆنیۆی كۆنتی  راهێنەری نوێی ناپۆلی دەگرم، ئەو یەکێکە لە باشترین راهێنەرەکان، هەروەها رێز لە ناپۆلی دەگرم، ناپۆلیم خۆشدەوێت، دوای یۆرۆ بڕیاره‌ له‌سه‌ر داهاتووی خۆم دەدەم، ئێستا سەرنجم لەسەر یارییەکەی بەرامبەر ئیسپانیایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button