ئه‌مریکائه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

لاڤێزی وازهێنانی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- ئیزیکێل لاڤێزی ئەرژەنتینی وازهێنانی خۆی لە یاری کردنی تۆپی پێ ڕاگەیاند.

لاڤێزی کە زۆرترین یاری ژیانی پیشەگەریی خۆی بە درێسی ناپۆلیەوە ئەنجام داوە، لە ئێستادا لە یانەی هیبی چینیە و ماوەی سێ ساڵە لەم یانە ئاسیایەیە کە دوای ئەوەی پاریس سان جێرمانی جێ هێشت.

گرێبەستی ناوبراو لە 31ی دیسەمبەر لەگەڵ یانە چینیەکە کۆتایی دێت، ئەمڕۆ دوای ڕووبەڕوونەوەکەیان لەگەڵ یانەی گوانژۆی هەمان وڵات، ڕایگەیاند کە ئەوە کۆتا یاریی دەبێت وەک یاریزانێکی پیشەگەر.

یاریزانە تەمەن 34 ساڵانەکە، پێش ئەوەی ساڵی 2007 لە ڕێگەی ناپۆلیەور ڕوو بکاتە ئەورووپا، بۆ یانەکانی ئیستودیانتس و سان لۆرینزۆی وڵاتەکەی یاری کردووە و 51 یاریشی بۆ تانگۆ ئەنجام داوە.

Back to top button