گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانێکی سەیر لە راهێنەری پۆرتوگالەوە

پۆرتوگال بەرامبەر سلۆڤینیا یاری دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری پۆرتوگال لێدوانێکی سەیر لە دوای یارییەکەی جۆرجیا دەدات

جۆرجیا 2-0 لە پۆرتوگالی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024، کە ئێستا لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

مارتینێز لە دوای تەواوبوونی یارییەکە گوتی

دۆڕانی ئەمجارە، ئامادەکارییەکی باشبوو بۆ قۆناخی 16. خۆمان ئامادە دەکەین.

مارتینێز گۆڕانکاری زۆری لە پێکهاتەی یاریی رباردوودا کردبوو، ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر تیمەکە دروستکرد و یارییەکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر تیمێک دۆڕاند، کە یەکەمجارە بەشداری یۆرۆ دەکات.

ئەمە دۆڕانە، بەهێزێکی زۆرەوە یاریمان کرد، زوو گۆڵییان لێکردین و جۆرجیاش پێویستی بەم کارەبوو. لە دوا بەرکەوتنەکانی تۆپ باش نەبووین، گۆڵپارێزی ئەوان ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، هەوڵی زۆری گۆڵ کردنماندا، بەڵام جۆرجیا متمانەیەکی زۆری بەخۆی بوو و شایەنی بردنەوە بوون.

لە قۆناخی 16دا پۆرتوگال بەرامبەر سلۆڤینیا یاری دەکات و جۆرجیاش رووبەڕووی ئیسپانیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button