ئۆڵێمپیادی پاریسعێراق

عەدنان درجال پێشوازی لە رازی شنێشل کرد

ئەمڕۆ لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بڵاودەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا-

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ( 26ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێشوازی لە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق کرد.

لە بارەگای تایبەتی خۆی لە بەغدا عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق پێشوازی لە راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق رازی شنێشل کرد، مەبەست لەم سەردانەی رازی پێشکەشکردنی لیستی ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بوو بە عەدنان درجال، راهێنەرەکەی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقیش سوپاسی هاوکاری و پاڵپشتی بەردەوامی عەدنانی کرد کە لە پێشوودا پێشکەشی هەڵبژاردەکەی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقیش بەڵێنی دابینکردن و هەموو ئاسانکاریەکی دا و لە ناوەراستی مانگی داهاتووش لە سەر داوای رازی شنێشل ئۆردوگایەکی مەشقی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق لە شاری بۆردۆ لە فەرەنسا دەکرێتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش کاتژمێر 7 لیستی کۆتایی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق بڵاودەکرێتەوە کە بەشدار دەبن لە ئۆڵۆمپیادی پاریس و چاوەڕوان دەکرێت بڵند حەسەن و یوسف ئەمین دوو یاریزانی کورد بن ناویان لە لیستی بانگهێشتکراوەکان هەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button