گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیو یاریی جۆرجیا V پۆرتوگال؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

جۆرجیا و پۆرتوگال دوا یاری کۆمەڵەی شەشەمی یۆرۆ دەکەن، جۆرجیا بەلانی کەمەوە چاوی لە باشترین پلەی سێیەمە و پۆرتوگالیش دەیەوێت گەورەیی خۆی بە سێ بردنەوە بسەلمێنێت.

پڕۆفایڵی یاری

پڕۆفایڵی یارییەکە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

جۆرجیا شوێنپەنجەی خۆی لە یۆرۆی 2024 جێهێشتووە، تیمێکی بەهێز و توند، سەرەڕای ئەوەی تەنیا یەک خاڵییان کۆکردووەتەوە. لە دوا یاری قۆناخی کۆمەڵەکاندا دەرفەتی پەڕینەوەیان بۆ قۆناخی داهاتوو ماوە، بەڵام ئەگەر سەریش نەکەون، ئەوا کەتیبەکەی ویڵی سانیۆڵ، شانازی بە خۆیان دەکەن. هەردوو هەڵبژاردەکە تەنیا یەکجار رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، ئەویش لە یارییەکانی ئامادەکاری یۆرۆی 2008 بوو. لەو یارییەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێپێ دوو گۆڵییان کرد. راهێنەری پۆرتوگال جەختیکردەوە، رۆناڵدۆ لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، ئەمەش واتای کێشەی زیاتر بۆ جیۆرجی مامارداشڤیڵ، گۆڵپارێزی جۆرجیا دروست دەکات. بەڵام هیچ شتێکییان نییە لەدەستی بدەن و هەموو کارێک بۆ بردنەوە دەکەن.

ریزبەندی کۆمەڵەی شەشەم لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پێکهاتەی پێشبینیکراو

جۆرجیا

مامارداشڤیڵ

شێنگێلیا، دڤالی، کاشیا، کڤێرکڤێلیا، گۆچۆلێشڤیڵی

کیتێشڤیڵی، کۆچۆراشڤیڵی، چاکڤێتادزە

کڤاراتسخێلیا، زیڤزیڤادزێ

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): گڤێلێسیانی، کاشیا، کۆچۆراشڤیڵی، کڤێرکڤێلیا، مێکڤابیشڤیڵی.

پۆرتوگال

کۆستا

سێمێدۆ، سیلڤا، دانیلۆ، داڵۆت

پاڵینیا، نێڤێس، نونێس

فێلیکس، رۆناڵدۆ، کۆنچێساو

راگیراو: رافایێل لیاو

مەترسی بەشداری نەکردن لە یاری داهاتوو (کارتەکان): فرانچیسکۆ کۆنچێساو، جواو پاڵینیا

راهێنەران چی دەڵێن؟

ویڵی سانیۆڵ، راهێنەری جۆرجیا

پۆرتوگال تیمێکی زۆر باشە، یاریزانی زۆر باشی هەیە، هەرچەندە چانسێکی کەمی گەیشتنمان بە قۆناخی داهاتوو هەیە، من تەواوی یاریزانەکان خەون بەو چانسە کەمە دەبینین و تاوەکو کۆتایی دەجەنگین. تەنیا دەمانەوێت لێرە بەردەوام بین و ئەمە شتێکی زۆر گەورەیە بۆ ئێمە. بەر لە پاڵەوانیەتییەکە، لەگەڵ کەسێک باسی بوونی دەرفەتی بەردەوامبوونی جۆرجیات کردبایە، رەنگە کەس باوەڕی نەکردایە. ئێستا بووەتە شتێکی ئاسایی.

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری پۆرتوگال

دەتوانم پێت بڵێم بۆ یاری داهاتوو، رۆناڵدۆ کاپتنە و لە پێکهاتەی سەرەکیدا دەبێت، چونکە یاریزانێکی گرنگە هەرچەندە یەک یاری ئامادەکاری کردووە، بەڵام وەرزێکی جێگیری بەڕێکردووە، بەشداری هەموو یارییەکانی کردووە، بۆیە گرنگە پارێزگاری لە ئاستی رکابەرێتی بکەین، چونکە وەستان و یاریکردنەوە لە ماوەی شەش رۆژدا. بۆ یاریزان شتێکی باش نییە. رۆناڵدۆ یاریزانێکی زۆر بە ئەزموونە، بۆ ماوەی 20 ساڵە لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانییە، بە باشی دەزانێت هاندەران چۆن هانی دەدەن، نەک تەنیا هاندەرانی پۆرتوگالی، بەڵکو هەوادارانی تۆپی پێ. هیوادارم هیچ کەسێک هێرش نەکاتە سەر چیمەنی یاریگا، چونکە زۆر مەترسیدارە و بۆ وێنەی تۆپی پێ ناشرینە.

بابەتی زیاتر

Back to top button