ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سەرۆکی ئەتلەتی “داهاتووی گریزمان ١٠٠٠٪ یەکلا بووەتەوە”

یاریگا-لەسەروبەندی ئەگەری رۆیشتنی ئەنتوان گریزماندا،  ئێنریکی سیریزۆ سەرۆکی یانەی ئەتڵەتیکۆ  مەدرید  دەڵێت ١٠٠٠٪ ئەنتوان گریزمان دەمێنێتەوە.

لە میانەی پڕۆگرامی ئێل رۆندۆ سەرۆکەکە پرسیاری داهاتووی گریزمانی لێککرا و ئەویش لە وەڵامدا وتی “دەتوانم ئەوەتان پێبلێم کە وەرزی داهاتوو ١٠٠٠٪ لەگەڵ ئێمە دەبێت”.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدا  پڕوپاگندەیەکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی ناوبراو داوای رۆیشتنی کردووە، بە تایبەت پاش بەسەربردنی چەند وەرزێک بە بێ ناسناو لە یانەکەدا.

گریزمان لەم وەرزەدا ١٨ گۆڵی لە ٤٠ یاریدا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button