بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ گرێبەستی “مێسینهۆ” لەگەڵ گەورەیەکی پرێمەرلیگ راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە فەرمی گرێبەستی ئێستیڤاو ویلیانی بەڕازیلی راگەیاند و ئەم هاوینە وڵاتەکەی بەرەو لەندەن بەجێدەهێڵێت.

ئێستیڤاو کە هاوکات بە “مێسینهۆ”یش ناسراوە بەهۆی لێهاتوویی و جموجوڵەکانیەوە، تەمەنی 17 ساڵە و ماوەیەکی زۆرە بلووز راوی دەکات.

وەک لە پێگەی فەرمی یانە لەندەنیەکەدا هاتووە، ناوبراو لەم وەرزەی ئێستای خولی بەڕازیلی لە 10 یارییدا دوو گۆڵ و دوو ئەسیستی هەیە. لە جامی لیبەرتادۆرێس و جامی بەڕازیلیش گۆڵی تۆمار کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ناوەرۆکی گرێبەستی ئێستیڤاو لەگەڵ چێڵسی بەم جۆرەیە:

  • 34 ملیۆنی یۆرۆی جێگیر وەک بڕی گواستنەوەکە
  • 6 ملیۆنی زیادە لەسەر بنەمای بەشدارییەکانی لەگەڵ پاڵمێراس
  • 17 ملیۆن بۆ بەشداریکردن وەک یاریزانی سەرەکی لە وەرزە جیاوازەکان
  • 4 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییە قورسەکان

هەر بەپێی زانیاریی ئەو رۆژنامەنووسە، ئێستیڤاو کە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی چێڵسیەوە دەکات، ماوەی گرێبەستەکەی تا 2033 دەبێت.

ئێستیڤاو لە لاکان یاری دەکات و خاوەنی بەهرە و لێهاتووییەکی زۆرە لە بڕین و تێپەڕاندنی یاریزاندا. تەمەنی ١٦ ساڵە و پێشتر خودی یاریزانەکە لە لێدوانێکیدا پۆشینی درێسی بارسێلۆنای وەک خەون ناو بردبوو. جەختیشی کردبووە کە ئەو بە تەماشاکردنی نێیمار و مێسی و سوارێزەوە گەورە بووە و هاندەری یانە کەتەلۆنیەکەیشە. بەڵام لە کۆتاییدا یانە لەندەنیەکە گرەوەکەی لە زلهێزەکەی ئیسپانیا بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button