ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پێشهات؛ چاڵهانئۆغڵو پەیوەندی بە کام زلهێزی ئەوروپا دەکات؟

ئێف سی هۆڵیوود خەریکی نوێکردنەوەی خوێنی یانەیە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی هاکان چاڵنهانئۆغڵو لەگەڵ ئینتەر میلان دەستپێکردووە.

ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری نوێی میونشن خەریکی گۆڕانکاری بنچینەییە لە شێوازی یاریکردنی میونشن. ئێستا باس لە نزیکبوونەوەی زۆر لە مایکڵ ئۆلیس، یاریزانی کریستال پاڵاس دەکرێت و رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، هەوڵەکانی ئێف سی هۆڵیوود بۆ چاڵهانئۆغڵو دەستیانپێکردووە.

هاکان یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئینتەر میلان، بۆیە هیچ سورپرایز نییە، یانەیەکی وەک میونشن هەوڵی گواستنەوەی بدات. بە تایبەت یاریزانە تورکییەکە، لە ئەڵمانیا لەدایکبووە و کاروانی وەرزشی هەر لە وڵاتە دەستپێکردووە.

ئیبراهیم کرکایاک، رۆژنامەنووسی TRT Spor لە ئامادەکارییەکانی تورکیا بۆ رووبەڕووبوونەوەی پۆرتوگال، قسەی لەگەڵ چاڵهانئۆغڵو کردووە و یاریزانەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ میونشن رەتنەکردووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی پێگەی FCInterNews، پێشبینی دەکرێت ئۆفەرەکەی میونشن بۆ ماوەی چوار ساڵ بێت و مووچەکەشی بکرێتە هەشت ملیۆن یۆرۆ، جیا لە پاداشتی وەرز.

پێشبینی دەکرێت، بەهای گواستنەوەی چاڵهانئۆغڵو بگاتە 50-60 ملیۆن یۆرۆ و ئەمەش قازانجێکی دارایی گەورەیە بۆ ئینتەر میلان، ئەمەش دوای ئەوەی بەبێ بەرامبەر لە ساڵی 2021 لە میلانەوە پەیوەندی بە ئینتەر کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button