دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئێمباپێ داوای پارەیەکی زۆر دەکات و میونشن لە هۆڵەندییەک نزیکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام داوای جۆناسان دەیڤد، یاریزانی لیل دەکەن، وۆڵڤز نزیکە لە گواستنەوەی ماکس کیلمان و داهاتووی دۆگلاس لویز لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا ناڕوونە…

بایرن میونشن و پاریس سانجێرمان لە گفتوگۆی گواستنەوەی چاڤی سیمۆنسدان – سکای دۆچلاند

کیلیان ئێمباپێ چاوی لە وەرگرتنی 100 ملیۆن یۆرۆیە لە پاریس سانجێرمان، چونکە تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی ئەپریل/نیسان و مایس/ئایاری وەرنەگرتووە – لیکیپ

چێڵسی و پالمێراس خەریکی دوا قۆناخی گفتوگۆی گواستنەوەی ویلیان ئێستاڤیۆن، بڕی گواستنەوەکەی دەگاتە 65 ملیۆن پاوەند – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد و تۆتنهام لە نزیکەوە چاودێری جۆناسان دەیڤد، هێرشبەری لیل دەکەن – سکای سپۆرتس

بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی ماکس کیلمان، وۆڵڤز داوای بڕی 45 ملیۆن پاوەند لە وێستهام یونایتد دەکات – گاردیان

دۆگلاس لویز، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا چەند هەنگاوێک لە یوڤێنتوس نزیکبووەتەوە. یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەند لەگەڵ دوو یاریزان بداتە یانە ئینگلیزییەکە – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ لێنی یۆرۆ، بەرگریکاری لیل دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

لازیۆ ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەر بە کریستۆس مانداس، گۆڵپارێزی یۆنانی و مەیسن گرینوود، یاریزانی مانچێستەر یونایتد دەکات – ئێل مێساگێرۆ

ساوسامتن دەیەوێت بۆبی دێ کۆردۆڤا-رید، هێرشبەری جامایکی و فولهام بگوازێتەوە ریزەکانی – سەن

چێڵسی و بایرن میونشن لە نزیکەوە چاودێری مارک گیو، یاریزانی بارسێلۆنا دەکەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئارۆن وان-بیساکا، بەرگریکاری مانچێستەر یونایتد زۆر لە گاڵاتەسەرای نزیکبووەتەوە و گرێبەستێکی چوار ساڵە واژۆ دەکات – بی ئین سپۆرتس تورکیا

مانچێستەر یونایتد نایەوێت پەلە لە پێشکەشکردنی ئۆفەر بە دیزایەر دۆوی، یاریزانی رێن بکات، چونکە یانە فەرەنسییەکە داوای پارەیەکی زۆر دەکات – گیڤ می سپۆرت

وێستهام و نۆتینگهام فۆڕێست پەیوەندییان بە ئارسیناڵ کردووە و داوای زانیاری گواستنەوەی رێس نێڵسنییان کردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وێستهام و برێنتفۆرد گرنگییان بە کالڤێرت لێوین، هێرشبەری ئێڤەتن پیشانداوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

رۆما دەیەوێت گفتوگۆکان لەگەڵ مانچێستەر سیتی خێراتر بکات و سێرجیۆ گۆمێز، بەرگریکاری ئیسپانی بگوازێتەوە – کۆت ئۆن ئۆفساید

ئەیسی میلان گرنگی بە پیێر-ئێمیل هۆبێرگ، یاریزانی تۆتنهام داوە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

ئێڤەرتن دەیەوێت ئیلیان ئێندایێ، یاریزانی مارسیلیا بگوازێتەوە – لیکیپ

بابەتی زیاتر

Back to top button