یاریزانێکی تۆرینۆ ئەگەر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق نەکرێت بۆ دانیمارک یاری دەکات
یاریگا-
کەناڵی رابیعەی عێراقی کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند کە لە هەواڵێکی تایبەتدا باوکی یاریزان ئادەم تاڵب رایگەیاندووە کە رەنگە یاریزانەکە بۆ هەڵبژاردەی دانیمارک یاری بکات.
باوکی یاریزانی عێراقی ئادەم تاڵب یاریزانی یانەی تۆرینۆی ئیتاڵی دەربارەی بانگهێشتکردنی کوڕەکەی بۆ هەڵبژاردەی عێراقی ژێر 23 ساڵان تا یبەت بە کەناڵی رابیعەی عێراقی راگەیاند:
زانیاریمان هەیە کە بەڕێوەبەران و راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق نایانەوێت بانگهێشتی ئادەم بکەن بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس، یاریزانەکە تووشی سەرسوڕمان بووە بەم هەواڵە چونکە چەند گرێبەستێکی پیشەگەری رەتکردەوە تەنها بۆ ئەوەی لە ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەکە لە فەرەنسا ئامادەبێت، هەڵبژاردەی لاوانی دانیمارک لە سەر هێلن بۆ ئەوەی کوڕەکەم یارییان بۆ بکات بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوام لە پەیوەندی دان، بەڵام ئێمە هەوڵی سەرەتا و کۆتاییمان ئەوەیە کە ئادەم یاری بۆ هەڵبژاردەکانی عێراق بکات.
ئادەم تاڵب یاریزانی ئێستای تۆرینۆی ئیتاڵی و پێشووتری ئەلبورگی دانیمارکی کە تەمەنی 17 ساڵە و لە هێلی بەرگری یاری دەکات، لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی عێراق بەشداری جامی جیهانی لاوانی کردووە و لە ساڵی رابردووش بەشداری جامی ئاسیای لە سەر ئاستی لاوان کرد لە ئۆزبەکستان و لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق پلەی دووەمیان بە دەستهێنا.