بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاساکانی یوێفا هەوڵەکانی مانچێستەر یونایتدی شکستپێهێنا لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستێک

دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆ و خواستی هەردوو یانەکە، سەرەنجام یوێفا دەستوەردانیکرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بە یاسا رێگری لێکرا لە یەکلاکردنەوەی گرێبەستێک کە چەند مانگێکە چووەتە گفتوگۆیەوە.

یانە ئینگلیزیەکە بە نیازە ئەم هاوینە چاکسازییەک بکات لە زۆربەی هەرە زۆری پێگەکانی یاریگادا و بەوەش زیاتر لە نیوەی یاریزانەکانی خستووەتە لیستی فرۆشییەوە و چاوی لە هێنانی خوێنی نوێیە بۆ تیمەکە. بە نموونەی جان کلیێر تۆدیبۆی فەرەنسی.

رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە کە ئێستا گواستنەوەی تۆدیبۆ لە یانەی نیسی فەرەنسیەوە بۆ مان یو بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوورە لە ڕوودان بەهۆی یاساکا بەرکارەکانی یوێفاوە.

رۆمانۆ زانیوشیەتی کە چەند مانگێکە لە هەموو لایانەکانەوە گفتوگۆی پێشکەوتوو لە ئاراد بوو بۆ تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەکە، بەڵام بەوپێیەی هەردوو یانە هەمان خاوەندارێتیان هەیە و وەرزی دادێیش لە هەمان پاڵەوانێتی بەشداری دەکەن (یۆرۆپالیگ)، هەر بۆیە گڵۆپی سەوز هەڵنەکراوە بۆ مامەڵەکە.

تۆدیبۆ کە لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، ساڵی 2019-2021 یاریزانی بارسێلۆنا بوو. لەو ماوەیەدا بە خواستن بۆ یانەکانی شاڵکێ، بێنفیکا و نیس نێردراوە و دواجار لە 2021 بە هەمیشەیی بوو بە یاریزانی یانە فەڕەنسیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button