ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی عەلی جاسم و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ئاشکرا دەکات

سەرۆکی یانەی کارەبا: هەموو شتێک تەواو بووە

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی عەلی جاسم و یانەی کۆمۆی ئیتاڵی ئاشکرا دەکات، هێرشبەرە لاوە عێراقییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە دەکات.

عەلی ئەسەدی سەرۆکی یانەی کارەبا لە لێدوانێکی تایبەتی بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند :’هەموو شتێک تەواو بووە، عەلی جاسم بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەکات، بەشی یاسایی یانەکەمان لەسەر هێڵن بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و بەمزووانە گرێبەستەکە واژۆ دەکرێت’.

نرخی گرێبەستەکەی عەلی جاسم بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی 700 هەزار دۆلار دەبێت
نرخی گرێبەستەکەی عەلی جاسم بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی 700 هەزار دۆلار دەبێت

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، عەلی جاسم بۆ ماوەی سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی دەکات و لەسەر داوای خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق ناوی یاریزانە لاوەکە لە لیستی تیپی یەکەمی یانەکە تۆمار دەکرێت، یانەی کارەبای عێراقی لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە عەلی جاسم 300 هەزار دۆلار وەردەگرێت.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتیشی، عەلی جاسم 400 هەزار دۆلار لە یانە ئیتاڵییەکە وەردەگرێت و بەکۆی گشتی نرخی گرێبەستەکەی عەلی جاسم 700 هەزار دۆلار دەبێت، هێرشبەرە لاوەکەی قوە جەوییە لەگەڵ تیپی یەکەم دەست بە مەشق و راهێنان دەکات و چاوەرێ دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستەکەی هێرشبەرە 20 ساڵانەکە رابگەیەنرێت.

یانەی کۆمۆ کە وەرزی رابردوو لە سێریا بییەوە سەرکەوت بۆ سێریا ئەی و وەرزی داهاتوو لە سێریا ئەی یاریی دەکات، هەریەکە لە سیسک فابریگاس و تێری هێنری بەشێک لە پشکەکانی یانەکەیان کڕیوەتەوە کە یانە ئیتاڵییەکە لەلایەن سەرمایەدارێکی ئیندۆنیزییەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

عەلی جاسم لەدایکبووی 20ـی یەنایەر/کانوونی دووەمی 2004 لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات و جگە لە یانەی کۆمۆی ئیتاڵی پێشتر دەنگۆی ئەوە هەبوو یانەکانی برایتنی ئینگلیزی و ریال بیتیسی ئیسپانیش چاودێری ئەو یاریزانە 20 ساڵانە دەکەن.

عەلی جاسم وەرزی رابردوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا لەگەڵ یانەی قوە جەوییە لە پێنج یاری چوار گۆڵی کرد و ئەم وەرزەش لە خولی ئەستێرەکانی عێراق نۆ گۆڵی بۆ یانەکەی بەغدا تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button