ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نۆیەر جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

یاریگا
مانوێل نۆیەر، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەم وڵاتە لە یاری یانەکەی بەرامبەر دۆسڵدۆرف تووشی پێکان بوو.

لە نیوەی دووەمی یاری نێوان بایرن میونشن و دۆسڵدۆرف لە گەڕی29ـی بۆندزلیگا، گۆڵپارێزەکەی باڤارییەکان لە خولەکی 53 بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە قاچیدا یاریگەی جێهێشت و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت.

دوای یارییەکەش ماڵپەری فەرمی بایرن میونشن هەواڵی پێکانی نۆیەری پشت راستکردەوە و بریارە سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button