عێراقکوردستان

چوار ناوبژیوانی کورد بەشداری خولێکی فێربوونی سیستمی ڤاڕیان کرد

یاریگا-

ئەمڕۆ( 18ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە بەغدا بە بەشداری چوار ناوبژیوانی کورد خولی دووەم لە فێر بوونی سیستمی ڤار بەڕێوە چوو.

بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و بە ئامادەبوونی وانە بێژانی نێودەوڵەتی عەلی تەرێفی و ئیسماعیل ئەلحافی و  دکتۆر نەجاح رەحم لەگەڵ وانە بێژی تایبەتی ڤاڕ هادی ئەلبەقاعی خولی دووەمی فێربوونی سیستمی ڤاڕ بە بەشداری 23 ناوبژیوان کە چواریان کوردن بەڕێوەچوو، هەریەک لە محەمەد نەژاد لە سلێمانی و توانا عوسمان لە هەولێر و محەمەد تەها لە دهۆک و سوڵتان سەڵاح لە کەرکوک وەک ناوبژیوانی کورد لە خولەکە بەشدارن، محەمەد نەژاد دەربارەی خولەکە و بەشداری کردنیان تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند:

ئێمە چوار ناوبژیوانی کورد لەم خولە بەشدارین و بۆ ئاستی دووەم  سەرکەوتووین، گرینگە بۆ ئێمە و هەموو کوردستان نوێنەرمان لە عێراق هەبێت زیاتر پەرە بە تواناکانی خۆمان بدەین، دوای تەواو بوونی هەر وانەیەک تاقیکردنەوەمان پێدەکرێت و لە کۆتاییدا نمرەکان کۆدەکرێنەوە، باوەڕی تەواومان هەیە سەردەکەوین و وەرزی داهاتوو دەبینە بەشێک لە دەستەی ناوبژیوانان بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

خولی دووەمی وەرگرتنی مۆڵەتی ئیشپێکردنی سیستمی ڤاڕ ماوەی شەش رۆژ دەخایەنێت، لە یەکەم رۆژی خولەکەش هەریەک لە غالب زاملی ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و جێگری سەرۆکی ناوبژیوانانی عێراق محەمەد کازم لەگەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی ناوبژیوانان عەلی سەباح لە خولەکە ئامادەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button