ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

داهاتووی کڤاراتسخێلیا له‌گه‌ڵ ناپۆلی یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

كڤارا ده‌یه‌وێت ناپۆلی بەجێبهێڵین، دوای یۆرۆی 2024 هه‌موو شتێك یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌

فابریزۆ رۆمانۆ شاره‌زا له‌ بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزان رایگه‌یاندووه‌، جوگێلی بریکار باوكى کڤاراتشێلیا ده‌لێت، له‌سه‌ر رۆیشتنی كڤارا قسه‌مان كردووه‌ بەڵام ئێستا چاوەڕێی یۆرۆی 2024ین، دواتر بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ کۆنتی، ناپۆلی پلانی گەورەی هەیە، دڵنیام وەرزی داهاتوو جارێکی تر سەردەکەون بۆ چامپیۆنزلیگ و شەڕ بۆ سکودێتۆ دەکەن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە کڤاراتسخێلیا دەیەوێت بمێنێتەوە، یاریزانه‌كه‌ له‌ یانه‌كه‌ ده‌روات، چونكه‌  لە ماوەی یه‌ك ساڵدا لەگەڵ 4 راهێنەری جیاواز کاردەکات، ئەمە زۆر نیگەرانم دەکات، خۆی بڕیار دەدات، هەرچەندە بۆ من نیگه‌رانیه‌.

گوتیشی، لەسەر ئەم بابەتە قسەم له‌گه‌ڵ كڤارا نەکرد، گرنگترین شت بۆ ئەو هەڵبژاردەی وولاته‌كه‌یه‌تی، ئامانجمان ئەوه‌یه‌ له‌ تیپیك یاری بكات به‌شداری له‌ چامپیۆنزلیگ بكات، خراپترین بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌، له‌ ناپۆلی بمێنێتەوە، ئه‌وكات یه‌ك ساڵ لەدەست ده‌دات.

بابەتی زیاتر

Back to top button