عێراق

عەلی جاسم لە سەر گرێبەستی کۆمۆی ئیتاڵی هاتە دەنگ و رەخنەش لە کارگێری کارەبا دەگرێت

Yariga App

یاریگا-

دوای ئەوەی یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە فەرمی گرێبەستی پێشکەش کرد، عەلی جاسم رەخنەی توند ئاراستەی کارگێری یانەی کارەبا دەکات و دەڵێت هاوکارم نین.

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی بە فەرمی داوای دەستبەردار بوونی یاریزانی ئێستای یانەی جەویە عەلی جاسم لە یانەی کارەبا دەکات، یانەی کارەباش تا ئێستا بە بڕی ئەم گرێبەستە رازی نەبوون و نایەنەوێ هێرشبەرەکەیان وا بە ئاسانی لە دەست بچێت، عەلی دەربارەی ئەم کارەی دەستەی کارگێڕی یانەی کارەبا لە ستۆری ئینستگرامی تایبەت بەخۆی دەڵێت :

گرێبەستم لە یەکێک لە یانەکانی ئیتاڵیا بۆ هاتووە کە پێشووتر دوو ئەستێرە یارییان بۆ ئەم یانەیە کردووە، هیوادارم پەیوەندیان پێوە بکەم، بەڵام دەستەی کارگێڕی یانەی کارەبا لە گەڵم هاوکار نین و کار ئاسانیم بۆ ناکەن و دەڵێن گرێبەستی یانەیەکی ئیسپانیت هەیە بەڵام نە من نە بەڕێوەبەری کارەکانم ئاگاداری ئەم گرێبەستە نین و ناوەڕۆکی گرێبەستەکەش نازانین، دەستەی کارگێڕی کارەبا بە دوای گرێبەستی گرانبەها دەگەڕێن لە هەر شوێنێکەوە بۆیان بێت بۆ ئەوەی زۆرترین سودی دارایی بە دەست بهێنن، گوێ بە داواکاری و ئارەزووی من نادەن.

دەربارەی ئارەزووکردنی یاریکردنیشی هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی عێراق زیاتر دەڵێت:

دەمەوێ لە ئەوروپا یاری بکەم و ئەمە خەونی منە، تایبەت لە یانەی کۆمۆ چونکە من قسەم لەگەڵ کردوون کە دەمەوێ لە ئۆڵۆمپیادی پاریس یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق بکەم و ئەوانیش لاریان نەبووە و رێگەیان پێداوم.

عەلی جاسم لە ماوەی کەمتر لە ساڵێک یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق لە سەر ئاستەکانی لاوان و ژێر 23 ساڵان و پێشکەوتووان کردووە، ئەم وەرزەش بە شێوەی خواستن لە یانەی کارەباوە پەیوەندی بە قوەی جەویە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button