ئیسپانیاگرنگترین

مێندی یان دەیڤز؟ ئانچێلۆتی بڕیاری كۆتایی دا

كارلیتۆ كامیان هەڵدەبژێرێت؟

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی مشتومڕەكانی دەربارەی یاریزانی باڵی چەپی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتوو یەكلاییكردەوە.

ناوی ئالفۆنسۆ دەیڤز بەرگریكاری كەنەدی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی ریال مەدرید بەستراوەتەوە.


تۆڕی رێلیڤۆ ئاشكرایكرد، كارلۆ ئانچێلۆتی پێی باشتر گرێبەستی فێرلاند مێندی نوێ بكاتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، راهێنەرە ئیتاڵییەكە نایەوێت یانەكەی پارەیەكی زۆر لە گواستنەوەی دەیڤز خەرج بكات.

ئاماژە بەوەشكراوە، كارلۆ فێرلاند مێندی بەسەر ئالفۆنسۆ دەیڤز هەڵدەبژێرێت.

گرێبەستەكەی ئالفۆنسۆ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

پێشتر كارلۆ ئانچێلۆتی ستایشی ئاستی فێرلاند مێندی بەرگریكاری فەڕەنسی یانەكەی كردووە و گوتویەتی;

ئەو باشترین بەرگریكاری باڵی چەپی جیهانە.

مێندی وەرزی رابردوو لە 23 یاری لالیگا بەشداری كرد و ئاستێكی بەرزی لەگەل یانەكەی پێشكەشكرد.

ئالفۆنسۆ دەیڤز و فێرلاند مێندی

بابەتی زیاتر

Back to top button