ئینگلتەراگرنگترین

ڤان دایك پەیوەندی بە نەسری سعودی دەكات؟

لە لیڤەرپوول دڵخۆشە...

Yariga App

یاریگا –

ڤێرجیڵ ڤان دایك، ئەستێرەی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی هەڵوێستی خۆی دەربارەی ئۆفەرەكەی یانەی نەسری سعودی ئاشكرا كرد.

ڤان دایك لە گواستنەوەكانی ساڵی 2017 لە ریزەكانی ساوسامتن بە بەهای 84 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

لە ماوەی رابردوودا ناوی بەرگریكارە 32 ساڵانەكە بە پەیوەندیكردن بە نەسری سعوودی بەسترابوویەوە.


بەپێی زانیارییەكانی جەیمس پێرس رۆژنامەنووسی نزیك لە لیڤەرپوول، ڤان دایك لە ریزەكانی یانەكەی دڵخۆشە و بیر لە جێهێشتنی ناكاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، كاپتنەكەی رێدز لەگەل یانەكەی ئاسودەیە و دڵخۆشە لەوەی بەشێكە لە پڕۆژەكانی داهاتووی یانەكەی.

گرێبەستەكەی ڤان دایك لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

ڤان دایك بە درێسی لیڤەرپوول

ڤێرجیڵ لەگەڵ رێدز بەشداری لە 270 یاری كردووە و توانیویەتی 23 گۆڵ بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button