دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ گۆڵپارێزێکی پرێمەرلیگ نەسڕی رەتکردەوە و میونشن چاوی لە لیڤەرپوولیێکە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن گرنگی بە جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوول داوە، چێڵسی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆنۆر گالاگێر دەکاتەوە، میلان چاوی بڕیوەتەوە ماتی کاش، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا.

جۆ گۆمێز، بەرگریکاری لیڤەرپوول و ئینگلتەرا بووەتە ئامانجی بایرن میونشن – میرەر

چێڵسی بیر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆنۆر گالاگێر، 24 ساڵ دەکاتەوە. لەلایەن ئاستۆن ڤیلا و تۆتنهام داواکراوە – گاردیان

ئالیسۆن، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول رەتیکردەوە پەیوەندی بە نەسڕ بکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئەیسی میلان گفتوگۆی لەگەڵ ماتی کاش، بەرگریکاری ئاستۆن ڤیلا دەستپێکردووە – تۆک سپۆرت

ئاستۆن ڤیلا داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە کاش دەکات – ئاتلێتیک

پاولۆ فۆرنێسکا، راهێنەری پێشووی لیل و رۆما دەبێتە راهێنەری ئەیسی میلان – سکای سپۆڕتس

بەڕێوەبەری کارەکانی دۆگلاس لویز، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆکانی لەگەڵ دێکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا دەستپێکردووە – سپۆرت

ئێریک تێن هاخ، گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ مانچێستەر یونایتد نوێدەکاتەوە – تێلێگراف

گراهام پۆتەر، راهێنەری پێشووی چێڵسی و کارلۆس کۆربێران، راهێنەری وێست بڕۆمیچ تاکە دوو بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لێستەر سیتی – ئاتلێتیک

چێڵسی دەیەوێت بەختی خۆی بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێک بە بۆرنمس لەگەڵ دۆمینیک سۆلانکێ تاقیبکاتەوە – HITC

پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، لیڤەرپوول ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش جواو نێڤێس، ناوەڕاستکاری بێنفیکا بکات – کۆرێیۆ دا مانیا

وێستهام یونایتد گرنگی بە ماکس کیلمان، یاریزانی وۆڵڤز داوە. نرخی ئێستای لە بازاڕەکان دەگاتە 45 ملیۆن پاوەند – دەیلی مەیڵ

وێستهام لە لایەکی دیکەشەوە خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ ماتیاس سۆولێ، هێرشبەری یوڤێنتوس – فابریزیۆ رۆمانۆ

ئاستۆن ڤیلا گفتوگۆکانی لەگەڵ مارسیلیا لەبارەی گواستنەوەی ناتیۆ گوندوزی دەستپێکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

فولهام چاوی بڕیوەتە تێدێن مێنگی، بەرگریکاری لوتن تاون – ستاندارد

دێد سپێنس، بەرگریکاری تۆتنهام نزیکە لە پەیوەندیکردن بە جێنوا – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button