ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کلۆزە ئەرکێکی نوێی راهێنەرایەتی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانی لە ئەرکێکی نوێدا لە کاری راهێنەرایەتی دەردەکەوێتەوە.

یەکەمین ئەزموونی کلۆزە لەسەر کورسی راهێنەرایەتی، وەک یاریدەر دەستیپێکرد لەگەڵ ئەڵمانیا لە 2016-2018. پاش ئەو ماوەیە تیمی خوار 17 ساڵانی بایر میونشنی سەرپەرشتی دەکرد. دواتر و لە ساڵی 2020 وەک یاریدەری تیمی یەکەمی بایرن لەپاڵ هانسی فلیکی راهێنەردا ماوەیەکی زێڕینی بەڕێکرد لە مێژووی یانە باڤارییەکەدا. کۆتا جاریش لەگەڵ یانە ئەزموونەکەی تاقیکردبێتەوە، هاوینی 2022 کاتێک ئەرکی رێندۆرف ئالتاشی نەمسایی وەرگرت بەڵام دوای تەنها 9 مانگ لێک جوودابوونەوە.

ئەم ئەرکە نوێیەیشی لەگەڵ نۆرمبێرگی وڵاتەکەیەتی کە ئێستا لە خولی پلەدووی ئەڵمانیان و دەجەنگن بۆ گەیشتن بە بۆندسلیگا کە ئەوەیش ئاڵنگاری یەکەمی کلۆزە دەبێت.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە رایگەیاند

من کلۆزە وەک راهێنەر و وەک یاریزانیش دەناسم. خۆشحاڵم ئێستا بتوانم پێشوازی لە پاڵەوانەکەی مۆندیالی 2014 بکەم.

میرۆسلاڤ یەکێکە لە رەمزە دایارەکانی مێژووی مانشافت و وەک یاریزان توانیویەتی 71 گۆڵ بۆ مەکینەکان تۆمار بکات کە ریکۆردی ئاستی نێودەوڵەتی ئەڵمانییەکانە. ئەوە و هەروەها ریکۆردی گۆڵکاری مێژووی مۆندیالەکانە بە 16 گۆڵ.

Back to top button