ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ کێشەی گەورە لە نێوان هەمڵس و تێرزیچدا هەیە

داهاتووی هەردووکیان چی بەسەردێت؟

Yariga App

یاریگا –

ماتس هەمڵس ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند نوێبکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئێدین تێرزیچ لە پۆستی راهێنەرایەتی نەمێنێت.

گرێبەستی بەرگریکاری دووتەمەنی ئەڵمانی لە کۆتایی ئەم مانگە بەسەردەچێت، هەرچەندە داواکارییەکانی مانەوەی زۆرن، بەڵام پێشبینی چوونە دەرەوەی هەمڵس دەکرێت

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لە چەند مانگی رابردوودا، پەیوەندییەکانی نێوان هەمڵس و تێرزیچ تێکچووە، هەمڵس بە ئاشکرا لە رۆژنامەکاندا رەخنەی لە راهێنەرە ئەڵمانییەکە گرت.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕەکە بێت، پێناچێت دۆرتموند بەهۆی هەمڵسەوە دەستبەرداری تێرزیچ ببێت، بەتایبەت گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت.

چەند یانەیەکی خولی ئەمریکی و سعودی گرنگییان بە براوەی مۆندیالی 2014 داوە، بەڵام ئەیسی میلانیش لەسەرهێڵە و بە یاریزانەکە سەرسامە.

دۆرتموند لە ئێستاوە هەوڵ بۆ پڕکردنەوەی شوێنی هەمڵس دەدات و چاوی لە جەیک ئۆبڕاین، بەرگریکاری لیۆنە.

بابەتی زیاتر

Back to top button