بە سەرکردایەتی رۆناڵدۆ، 14 یاریزانی خولی سعودی لە یۆرۆی 2024 به‌شدارن
یاریگا –
یۆرۆی 2024 له چه‌ند رۆژی رابردوو ده‌ست پێده‌كات و 14 یاریزان له خولی سعودی به‌شداری یۆرۆ دەکەن.
لە ساڵی رابردوودا زۆرێک لە یانە سعودییەکان گرێبەستی گەورەیان له‌گه‌ل یاریزانی به توانای ئه‌وروپی ئەنجامدا، ئەم ژماره یاریزانانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتێكی ئه‌وروپا له هیچ وولاتێكی دیكه ژماره‌كه تێناپه‌رێنێت و له ووڵاتانی كیشوه‌ری پیریش ئینگلتەرا له پله‌ی یه‌كه‌مه و 114 یاریزانی له یۆرۆ به‌شدارن.
رۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال لە پێشەنگی بەشداربووانی خولی سعودیە دەبێت، هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له ئەلێکساندەر میترۆڤیچی سربی، گۆڵکاری یانەی هیلال و نگۆلۆ کانتێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئیتیحاد، روبێن نێڤێسی پورتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی هیلال و سێرگی میلینکۆڤیچ ساڤیچ و ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی ناسر و هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها دوو یاریزانی یانه‌ی ئیتفاق كه بریتین له جۆرجینیۆ ویناڵدۆم و جاک هێندری بەرگریکاری هەڵبژاردەی سکۆتلەندا له یۆرۆ به‌شدارن.
له پێکهاتەی تورکیاش مێریح دەمیرالی تێدایە، یانیک کاراسکۆ لە پێکهاتەی بەلجیکا دەردەکەوێت، هەروەها سۆلۆمۆن کڤێرکڤێلیا بۆ هەڵبژاردەی جۆرجیا یاری دەکات، ئەندرێ بورکا بەرگریکاری هەڵبژاردەی رۆمانیایه
لەگەڵ ئەوەی لە 14ی تەمموز یاریی كۆتایی یۆرۆ ده‌كرێت، له‌وانه‌یه مێركاتۆی هاوینه به تایبه‌ت دوای یۆرۆ یاریزانانی زیاتری هەڵبژاردە ئەوروپیه‌كان په‌یوندی به خولی سعودی بكه‌ن.