ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بەشداربووانی جامی جیهانی یانەکان شۆک دەکات

"ریال مەدرید زۆر لەوە گەورەترە"

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید ئاشکرایکرد، کە نیازیان نییە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکەن.

بەشێوەیەکی فەرمی فیفا گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتی جامی جیهانی یانەکان کردووە، گۆڕانکارییەکان گەورەن، پاڵەوانییەتییەکە هاوشێوەی مۆندیالی هەڵبژاردەکانی لێکراوە.

پاڵەوانێتییەکە بە سیستمە نوێیەکەی له‌ 12 یانەی ئەوروپی  و چوار یانە له‌ ئاسیا و ئەفریقا و ئه‌مه‌ریكای باكور و ناوه‌راست و کاریبی، له‌گه‌ڵ شەش یانە لە ئەمریکای باشوور، یانه‌یه‌كیش له‌ ئۆقیانووس، له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك له‌ ووڵاتی میواندار پێك دێت.

کۆی سەرجەم یانە بەشداربووەکان 32 یانە دەبێت، دابەشی سەر هەشت کۆمەڵە دەکرێن، لە هەر کۆمەڵەیەک خاوەن پلەی یەکەم و دووەم بۆ قۆناخی 16 سەردەکەون، لەو قۆناخەوە هەر یانەیەک بە یەک دۆڕان ماڵئاوایی دەکات.

بەڵام زۆرینەی یانەکان لە سیستمە نوێیەکە رازی نین، بەتایبەت یانەیەکی وەک ریال مەدرید ئەگەر بەشداری بکات ناچار دەبێت لە وەرزی داهاتوو 72 یاری بکات، ئەمەش تاقەتپڕوکێن دەبێت و تپیەکە زۆر ماندوو دەکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی لە چاوپێکەوتنێکی نوێی لەگەڵ رۆژنامەی ئێل جۆرناڵێی ئیتاڵی ئاشکری کردووە، کە نیازیان نییە بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکەن و هاوشێوەی یانەکانی دیکە رەتی دەکەنەوە.

فیفا با بیرۆکەکەی لەیاد بکات، یاریزانان و یانەکان بەشداری ناکەن، بەهای یەک یاری ریال مەدرید 20 ملیۆن یۆرۆیە، کەچی فیفا دەیەوێت بە تەواوی پاڵەوانێتییەکە ئەو پارەیە بە یانەکەمان بدات، هاوشێوەی یانەکانی دیکە بەشذاری ناکەین و رەتی دەکەینەوە.

بڕیارە جامی جیهانی یانەکان لە 15ی حوزەیران تاوەکو 13ی تەمموزی ساڵی 2025 له‌ ئه‌مه‌ریكا بەڕێوەبچێت.

سیستەمی نوێی جامی جیهانی یانەکان چۆنه‌؟

بابەتی زیاتر

Back to top button