ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی یۆنگ دەیەوێت فێڵ لە بارسێلۆنا بکات

Yariga App

یاریگا –

دی یۆنگ دەیەوێت فێڵ لە بارسێلۆنا بکات و ئامادە نییە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە نوێبکاتەوە و ناشیەوێت ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فرەنکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی نایەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئامادە نییە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و دەیەوێت یانەکەی رابگرێت تاوەکو هاوینی داهاتوو.

بارسێلۆنا دەیەوێت دی یۆنگ رازی بکات بۆ ماوەی سێ ساڵ گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و رازی بکات مووچەکەی کەم بکاتەوە، بەڵام دی یۆنگ دەیەوێت تا هاوینی 2025 چاوەڕێ بکات، کە ئەوکات تەنیا ساڵێک لە گرێبەستەکەی دەمێنێت و ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە دەتوانێت ئەگەر بیەوێت بە پارەیەکی کەمتر ریزەکانی یانەکە بەجێبهێڵێت.

دی یۆنگ چۆن دەیەوێت فێڵ لە بارسێلۆنا بکات؟

رۆژنامە مەدریدییەکە ئاشکرایکردووە، گەرچی بارسا ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی دی یۆنگ کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە هۆڵەندییە وەڵامی ئۆفەرەکەی نەداوەتەوە و نایەوێت گفتوگۆ لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بکات.

مارکا رایگەیاندووە، دی یۆنگ لەبەر دوو هۆکار نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوو جگە لە پاداشتەکان، مووچەکەی دەگاتە 44 ملیۆن یۆرۆ، ئەستەمیشە لەم هاوینە 70 ملیۆن یۆرۆی پێبدەن، کە هاوینی رابردوو مانچێستەر یونایتد زۆر بە جددی لەسەر هێل بوو بۆ ئەوەی بیباتە ریزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button