ئینگلتەراگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ ناچارکراوە ئەم هاوینە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

یاساکان لە ئینگلتەرا تەنگی بە یانەکانی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە و ناچاریان دەکات بە ئاگاییەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن ئەنجام بدەن، بەپێچەوانەوە دووچاری سزای قورس دەبنەوە. وەک ئەوەی وەرزی رابردوو بەسەر یانەکانی ئیڤەرتن و نۆتینگهام فۆرستدا هات کە زیانەکانیان سنووری رێگەپێدراویان تێپەڕاند و بەوەش سزای خاڵ لێشکاندنیان بەسەردا سەپێندرا.

نوێترین یانە کە نزیکە یاساکە (یاسای سوود و بەرددەوامیی) بیگرێتەوە، ئەستۆن ڤیلایە کە دەبێت ئەم هاوینە بە بەهای 60 ملیۆن پاوەند یاریزان بفرۆشێت، ئەوەش بۆ یەکسانکردنەوە و پێکهاتنەوە لەگەڵ بنەماکانی یاسای ناوبراودا، تا فرۆشییەکانی بگەیەنێتەوە ئاستی بۆ دیاریکراو.

یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکانی پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت لە سێ وەرزی لەسەر یەک لە ١٠٥ ملیۆن پاوەند زیانەکانیان تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.

ئەستۆن ڤیلا لە سێ وەرزی رابردوودا خەرجی زۆری کردووە، هەربۆیە بە ناچاری دەبێت ئەم هاوینە یاریزان بفرۆشێت، کە بە گوێرەی سەرچاوەی Football Insider، رەنگە دۆگلاس لویزی بەرازیلی، کە چەند یانەیەکی دیکە خواستیان لەسەری هەیە، قوربانی ئەم مامەڵەیە بێت.

لە ماوەی رابردوودا و بۆ ئاشکراکردنی هەژمارەکەیان لە 2022-2023، دەرکەوت ڤییەلا بڕی 119 ملیۆن پاوەند زیانی کردووە. هەر بۆیە ئەم هاوینە فشارەکان ناچاری دەکەن یاریزان بفرۆشێت. ئەوە لە کاتێکدایە یانەکە سەرکەوتووە بۆ چامپیۆنزلیگ و پێویستی بە رەگەزە سەرەکیەکانیەتی لەو پاڵەوانێتیە بە راهێنەرایەتی ئونای ئێمری.

بابەتی زیاتر

Back to top button