ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

گواردیۆلا متمانەی بە شوێنگرەوەی ئێدەرسنە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی گرێبەستی ستێفان ئۆرتێگای بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.

گۆڵپارێزەکە تاوەکو هاوینی ساڵی 2026 لە مان سیتی دەمێنێتەوە. ئۆرتێگا لە وەرزی رابردوودا بەشداری لە 20 یاری تەواوی پاڵەوانیەتییەکان کرد.

گۆڵپارێزە یەدەکەکە، دیارترین کارەکتەری دوا یارییەکانی مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ بوو. کاتێک تۆپێکی مەترسیداری سۆن هیونگ مینی گەڕاندەوە و بووە ترێندی سیتی لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا.

ئۆرتێگا بەشداری لە تەواوی یارییەکانی مان سیتی لە جامی FAیدا کرد و یارمەتی تیمەکەیدا بگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.

لە هاوینی ساڵی 2022 ئۆرتێگا پەیوەندی بە مان سیتی کرد، لەو کاتەوە بەشداری لە 34 یاریدا کردووە، خاوەنی دوو پرێمەرلیگ، چامپیۆنزلیگێک و جامی FAیە.

ئۆرتێگا بە خۆڕایی لە یانەی ئارمینیا بێلیفێڵدی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە سیتی کرد، ئەمەش دوای بەشداریکردنی لە 220 یاری لەگەڵ یانەکە\

ئۆرتێگا لە ساڵی 2007 پەیوەندی بە بێلیفێڵدەوە کرد، لە ساڵی 2013 یارمەتی یانەکەیدا بۆ بردنەوەی نازناوی خولی پلەی دووی ئەڵمانیا.

لە ساڵی 2014 پەیوەندی بە میونشن 1860 کرد، ئۆرتێگا بەشداری لە 64 کرد و پاشان لە ساڵی 2017 جارێکی دیکە پەیوەندی بە بێلیفێڵد کردەوە و بووە جێگری کاپتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button