دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ جولیان ئالڤارێز مێرکاتۆی گەرمکردووە و بارسێلۆناش کەوتووەتە جوڵە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدرید و پاریس سانجێرمان ئالڤارێزیان دەوێت، لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێی گواستنەوەی لێنی دەکەن، مارسیالیش لە سوپەرلیگی تورکیا داواکراوە

لوکا مۆدریچ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ 

دۆرتموند ئامادەیە تەنیا بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێکی دیکە جەیدن سانچۆ بگوازێتەوە و ئامادەی گرێبەستی هەمیشەیی نییە – دەیلی مەیل

گراهام پۆتەر بەربژێرە بۆ شوێنگرتنەوەی ئاڕنی سڵۆت لە یانەی فاینۆرد – ترانسفێر نیوز

لەم هەفتەیە مانچێستەر یونایتد چارەنووسی تێن هاخ یەکلایی دەکاتەوە – جەیمی جکاسن

ئارسیناڵ ئامادۆ ئۆنانای ئەستێرەی ئێڤەرتنی کردووەتە ئەمانج – فابریزیۆ رۆمانۆ 

ئاتلێتیکۆ مەدرید لە رێگەی ئانخێل کۆریا، مۆلینا و دی پاول، هەوڵی رازیکردنی جولیان ئالڤارێز دەدات – مارکا

پاریس سان جێرمانیش ئارەزووی گواستنەوەی جولیان ئالڤارێز دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد هاتە ناو کێبرکێی گواستنەوەی لێنی ئۆرۆی بەرگریکاری تەمەن 18 ساڵانی یانەی لیل – مارکا

مانچێستەر سیتی لەگەڵ پێپ گواردیۆلا گفتوگۆ دەکات و داهاتووی راهێنەرەکە یەکلا دەبێتەوە – تەلەگراف

ئێرلینگ هالاند رەتیدەکاتەوە وەڵامی ئەو دەنگۆیانە بداتەوە، کە باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەل مان سیتی دەکەن – ستاندارت

بۆ بەدەستهێنانی کۆنۆر کالاگێر، تۆتنهام کێبڕکێ لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا و ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات – دەیلی مەیل

بایرن میونشن دەیەوێت گرێبەستی ئالفۆنسۆ دەیڤز نوێبکاتەوە، گرنگی بە گواستنەوەی زینچینکۆی بەرگریکاری ئارسیناڵ نادات – سکای ئەڵمانیا

گالاتاسەڕای ئارەزووی گواستنەوەی ئانتۆنی مارسیالی فەرەنسی دەکات – ESPN

لیڤەرپوول خۆی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ ئامادە دەکات، چوونکە پێشبینی دەکرێت کیڵهەر لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵیت – فووتبۆڵ ئینسایدەر

تۆتنهام، لیڤەرپوول، نیوکاسڵ و وێستهام ئارەزووی گواستنەوەی خێرتراویدای بەرگریکاری فاینۆرد دەکەن – AD

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی میکێل مۆرینۆی ناوەڕاستکاری ریال سۆسیداد کەوتووەتە جوڵە – سپۆرت

کارلۆ ئانچێلۆتی داوای لە ناچۆ کردووە ریال مەدرید جێنەهێڵێت و بمێنێتەوە – مارکا 

هەرچەندە ناوی با ئارسیناڵ بەستراوەتەوە، بەڵام ئالێکساندەر ئیساک دەڵێت لە نیوکاسڵ دڵخۆشە و پلانی جێهێشتنی یانەکەی نییە – دەیلی مەیل

بابەتی زیاتر

Back to top button