ئیسپانیا

هانسی فلیک: ئەم دوو یاریزانە بۆ فرۆشتن نین

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیک، راهێنەرە نوێیەکەی بارسێلۆنا، بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیەی راگەیاند کە نابێت بە هێچ شێوەیەک بیر لە فرۆشتنی رۆناڵد ئاراوخۆ و پێدری بکەنەوە.

چەند رۆژێک لەمەوبەر فلیک بە ئیمزاکردنی گرێبەستێک بۆ دوو وەرز بە فەرمی بووە راهێنەری بارسێلۆنا و سەرکردایەتی ئەم تیپەی لە چاڤی وەرگرتەوە و وەرزی داهاتووەوە لەسەر کورسی یەدەگی بارسا دادەنیشێت و ئەوەش دەزانێت ئەرکێکی قورس لە پێشە.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە بەباشی ئاگاداری دۆخی دارایی بارسا و ئەو سنووردارکردنانەیە کە لەلایەن لالیگا و یاساکانی یارییە دادپەروەرانەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە سەپێنراوە، هەروەها دەزانێت ئەگەری ئەوە هەیە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا ناچاربن چەند یاریزانێکی کەم بفرۆشن تاوەکوو بەم یاسایانە پابەند بن.

بەڵام رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردەوە، راهێنەرە نوێیەکەی بارسا هۆشداری بە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە داوە کە مافی ئەوەیان نییە بە هیچ شێوەیەک ئاراوخۆ و پێدری بفرۆشن چونکە ئەو ئەم دوو یاریزانە بە پایەی سەرەکی تیپەکەی دەزانێت لە وەرزی داهاتوودا پشتیان پێدەبەستێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر باس لەوە دەکرا کە فلیک رازی بووە دەستبەرداری یاریزانێکی وەک فرانکی دی یۆنگ ببێت، بەڵام ئامادە نییە ئەم دوو ئەستێرەیەی تیپەکەی لەدەست بدات و پێیوایە دەتوانن لە وەرزی داهاتوودا بۆ باشترکردنی بارودۆخی بارسا هاوکاربن.

بابەتی زیاتر

Back to top button