ئه‌ڵمانیائه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆس ئانجلێس گالاکسی لە گواستنەوەی مارکۆ رۆیس نزیکبووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

لۆس ئانجلێس گالاکسی لە گواستنەوەی مارکۆ رۆیس نزیکبووەتەوە و یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت لەم چەند رۆژە گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە یەکلا بکاتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی رایگەیاندووە، یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکی لەسەر گفتوگۆیەکانی لەگەڵ مارکۆ رۆیس یاریزانی ئەڵمانی بەردەوامە و هەندێک وردەکاریی ماوە هەردوولا رێککەوتنی لەسەر بکەن، یانە ئەمریکییەکە دەیەوێت لەم چەند رۆژە گرێبەستەکە تەواو بکات.

یانە ئەمریکییەکە و یاریزانە ئەڵمانییەکە لەسەر گفتوگۆیەکانیان و کارەکانیان بۆ یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەیان بەردەوامن، کە ئۆفەری لۆس ئانجلێس باشترین ئۆفەرە ئێستا لەسەر مێزی رۆیس بێت.

گرێبەستەکەی رۆیس تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 دەبێت کە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە دوای 12 ساڵ ماڵئاوایی لە بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی کرد و ئەو یانەیەی بەجێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button