ماتیۆس نونێس بانگهێشتی هەڵبژاردەی پۆرتوگال كرا
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگال ماتیۆس نونێس یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یارییەكانی یۆرۆی 2024 كرد.
لە یاری نەسر بەرامبەر هیلال ئۆتاڤیۆی پۆرتوگالی بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات و یاریگای جێهێشت.
بەهۆی ئەو پێكانەوە ئەستێرەكەی نەسر لە لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دوورخرایەوە و ماتیۆس نونێس جێگای گرتەوە.
هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە كۆمەڵەی شەشەم شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی چیك، توركیا و جۆرجیا دێت.
Pronto para ajudar a equipa no #EURO2024 🇵🇹🫡 #PartilhaAPaixão pic.twitter.com/llKieeJ1c9
— Portugal (@selecaoportugal) June 3, 2024
رۆبێرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەكە لە جێگای ئۆتاڤیۆ ماتیۆس نونێسی بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی بۆ یاریەكانی یۆرۆی 2024 كرد.
لە هاوینی رابردوو نونێس لە ریزەكانی وۆلڤزەوە بە بەهای 62 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.
لە وەرزی رابردوو بەشداری لە 31 یاری كرد و توانی پێنج گۆڵ درووست بكات.