سعوودیەیۆرۆی 2024

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەر لە یارییەکانی یۆرۆ سەرقاڵی چییە؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی نەسری سعودی، لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی هاوژینی لە کەنار دەریا دەرکەوت پێش یۆرۆی 2024 چێژ لە پشوویەکی خێزانی وەردەگرێت.

ئەستێرە پورتوگالیەکە بەرگەی کۆتایی ناخۆشەکەی لەگەڵ نەسر لەم وەرزەدا نەگرت و لە دوایین یارییاندا لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودیە کە بەرامبەر هیلال تووشی شکست بوون و جامەکەیان لەدەستدا، نەیتوانی پێش گریانەکانی بگرێت و بە فرمێسکەکانی نائۆمێدبوونی لە بەدەست نەهێنانی هیچ نازناوێکی تیمی دەرخست.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و خێزانەکەی لەکاتی وەرگرتنی پشوو

لە دوای کۆتایی هاتنی خولی رۆشەن کریستیانۆ لەگەڵ خێزانەکەی لە پشوو وەرگرتندان و پێدەچێت بەر لە یارییەکانی یۆرۆی 2024 پشوویەکی کورت وەربگرێت و دواتر بە سەرنجێکی زیاترەوە خۆی بۆ ئەم پاڵەوانەتییە ئامادە بکات کە پێشتر لە ساڵی 2016 جارێک بە سەرکردایەتی خۆی بۆ یەکەمینجار لە مێژوو نازناوەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەست هێناوە.

هەروەها رۆناڵدۆ بە رەزامەندی ستافی تەکنیکی رێگەی پێدراوە کە لە پشوو دابێت و بەشداری مەشقەکانی هەڵبژاردەکەی نەکات و لە یارییە دۆستانەکەی پورتوگالدا بەرامبەر هەڵبژاردەی فینلەند کە رۆژی سێشەم بەڕێوە دەچێت ئامادە نابێت.

رۆناڵدۆ کە لەتەمەنی 39 ساڵیدا، لە وەرزی 2023-2024دا 50 گۆڵی بۆ یانەی نەسر تۆمارکرد و ژمارەیەکی پێوانەیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شکاند، بڕیارە لە 18ی حوزەیران هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆ بەرامبەر کۆماری چیک دەستپێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button